شه‌پۆڵێكى باران بارینى به‌خوڕ هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه وئه‌مرۆش له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم كراوه‌ته‌پشوو.
به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆڵه باران بارینه‌ى كه‌هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه، له‌چه‌ند شوێنێك ئاستى ئاو به‌رزبوویه‌وه، گرفت وئاسته‌نگى هاتووچۆى دروستكردوه.
هه‌ردوو به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر ودهۆكیش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ئه‌گه‌رى روودانى لافاو و رایانگه‌یاندووه رێكاریان گرتووه‌ته‌به‌ر.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، ئه‌و شه‌پۆڵه‌ى باران بارینه عێراقیشى گرتووه‌ته‌وه، له‌دیوانیه سبه‌ینێ كراوه‌ته پشوو، له‌نه‌ینه‌واش بۆ قوتابیانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى كرایه پشوو.