هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بنەماڵەی حاجی مەزهەر سوپاسی سپێدە دەكەن

لەساڵیادی ڕووداوەكەی ماڵی حاجی مەزهەر لە سلێمانی كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 15 ئەندامی خێزانێك لە ساڵی ڕابردوو و لە پای ڕوماڵی ڕووداوەكە لەلایەن تیمی سپێدەوە بنەماڵەی حاجی مەزهەر سوپاسی كەناڵی سپێدە دەكەن .

بنەماڵەی حاجی مەزهەر لە میانەی سەردانكردنیان بۆ نوسینگەی سپێدە لەسلێمانی وێڕای سوپاسی سپێدەو بەدەمەوە بوونی ڕووداوەكەو ڕووماڵ كردنی پیشەیی یانە ڕایانگەیاند ڕێز لەهەوڵ و ماندووبونی سپێدە دەگرین و هیوادارین ئەو جۆرە ڕووداوانە دووبارە نەبێتەوە.

پارساڵ لە ئێوەرەیەكی درەنگدا بەهۆی تەقینی غازەوە خانویەكی سێ نەهۆمی ڕووخاو بەهۆیەوە 15كەس كە ئەندامانی بنەماڵەكە بوون گیانیان لەدەستدا، شایانی باسە هەر لە سەرتای ڕووداوەكەوە سپێدە ڕووماڵی سات بەساتی ڕووداوەكەی كرد و زیاتر لە20كاتژمێر ڕووماڵی بەردەوام ی كارەساتەكەی گواستەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار