یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یارییە نێودەوڵەتیەكان توشی زەرەری زۆر بوو دوو یاریزان لەدەست دەدات.
ماركوس ڕاشفۆرد لە كاتی یارییەكەی نێوان ئینگلتەرا و ماڵتا لە پاڵاوتنەكانی یۆرۆی ٢٠٢٤ تووشی پێكان بوو، لەیاریگا چووە دەرەوە..
لە گەڕی یەكەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیالدایش لە ئەفریقیا ئەندرێ ئۆنانا گۆڵپارێز لەكاتی یاری نێوان كامیرۆن و مۆریسش توشی پێكان بوو، یاریگای بەجێهێشت.
تا ئێستا نە یانە ئینگلیزییەكە و نە بەرپرسانی هەڵبژاردەكانی ئینگلتەرا و كامیرۆن چۆنیەتی ئەو دوو پێكانەیان ئاشكرا نەكردووە.
ئەو دوو پێكانە قەیرانەكانی یونایتد زیاتر دەكەن، كە دوای 12 گەڕی خولی ناوەخۆ پلەی شەشەمی گرتوە.