هەر لە كۆمەڵەی چوارەم ئەرمینیا ئەركی وێڵزی زەحمەتكرد لە گەیشتن بە كۆتاییەكانی یۆرۆی داهاتوو كاتێك لەگەڕی پێشكۆتایی بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.
لۆكاس زیلارایان گۆڵەكەی ئەرمینیای لەخولەكی پێنج تۆمار كرد،لەكۆتا خولەكی گێمی یەكەمیش نایر تكنیزیان بەهەڵە گۆڵی بەرامبەری بۆ وێڵز تۆمار كردەوە ئەنجامەش بەم شێوەیە كۆتایی هات، وێڵز بە 11 خاڵ بۆ پلەی سێیەم دابەزی و ئەرمینیاش بە هەشت خاڵ پلەی چوارەمی گرتوە.