كڕواتیا هیوای گەیشتنی بە كۆتاییەكانی یۆرۆ بۆ گەرایەوە كاتێك لەگەڕی پێشكۆتایی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە كۆمەڵەی چوارەم بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە لاتیڤیای بردەوە.
لۆفرۆ مایر لەخولەكی حەفت گۆڵی یەكەمی بۆ كڕواتیا تۆمار كرد، پاشان لەخولەكی 16 ئەندریچ كراماریچ گۆڵی دووەمی كرواتیای تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش كرواتیا هاتە دووەمی ریزبەندی و بووە خاوەنی 13 خاڵ.