هۆڵەندا بە فەرمی گەیشتە كۆتاییەكانی یۆرۆی داهاتوو كاتێك لە كۆمەڵەی یەكەم بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە ئێرلەندای بردەوە.
تاكە گۆڵی بردنەوەی هۆڵەندا لەلایەن فاوت بیخهۆرست لەخولەكی 12 تۆمار كرا، ئەم تاكە گۆڵەش بەس بوو بۆ ئەوەی هۆڵەندا بردنەوە تۆمار بكات و لە پلەی دووەمی ریزبەندی ژمارەی خاڵەكانی بۆ 15 خاڵ بەرزكردەوەو پلەی دووەمی مسۆگەر كردوو گەیشتە كۆتاییەكانی یۆرۆی داهاتوو.