هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

شەپۆلێکی باران و بەفربارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە شەپۆلێکی باران و بەفربارین ھەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

ماڵپەڕەکە ھەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تیاییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین لەسەر ناوچەکە دەست پێ دەکات، سەرەتا بارانبارینی مامناوەند دەبێت، پاشان بە لێزمە دەبارێت و ھەورەتریشقە لە کاتەکانی ئێوارەدا لە سنووری پارێزگای ھەولێر و سنووری پارێزگای دھۆک زیاد دەکات.

حکوومەتی ھەرێم ڕاشیگەیاندووە کە لە درەنگانی شەودا، کاریگەریی ئەم شەپۆلە دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین، زۆرترین ڕێژەی دابارین لە پارێزگای دھۆک (شیلادزێ، ئامێدی، چەمانکی، ئاکرێ) دەبێت. ھەروەھا خێرایی با لە سنووری پارێزگای ھەولێر و سنووری پارێزگای کەرکووک لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ زیاد دەکات.

ئاماژە بەوەیشکراوە کە سبەی دووشەممە، ئاسمان بە گشتی ھەور و باراناویی دەبێت، لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێم لێزمەبارانی بەردەوام و ھەندێک کات مامناوەند دەبێت. شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە درەنگانی شەودا لاواز دەبێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار