هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

هارتس: له‌7ى ئۆكتوبه‌ر فرۆكه‌ى ئیسرائیلى بۆردومانى ئاهه‌نگى جوله‌كه‌كانى كردبوو

به‌پێى راپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كى عیبرى، فرۆكه‌یه‌كى هه‌لیكۆپته‌رى جه‌نگى ئیسرائیلى بۆردومانى جه‌نگاوه‌رانى فه‌له‌ستینى وهاوڵاتیانى ئیسرائیلى كردوه‌ كه‌به‌شداریان له‌ئاهه‌نگێكى نزیك كیبۆتس رعیمیان كردبوو له‌چوارده‌ورى كه‌رتى غه‌ززه‌ له‌رۆژى 7ى ئۆكتوبه‌رى رابردوو له‌میانى ئۆپه‌راسیۆنى تۆفانى ئه‌قسا دا.

به‌پێى رۆژنامه‌ى هارتس، به‌پێى دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، فرۆكه‌ى هه‌لیكۆپته‌رى جه‌نگى سه‌ر به‌سوپاى ئیسرائیلى گه‌یشتووه‌ته‌ شوێنى ئاهه‌نگه‌كه‌ وته‌قه‌ى له‌ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌كه‌ى 7ى ئۆكتوبه‌ریان كردوه‌، وهه‌روه‌ها بۆردومانى به‌شداربووانى ئاهه‌نگه‌كه‌ى جوله‌كه‌شیان كردوه‌ له‌كیبۆتسه‌كه‌ دا.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: به‌پێى ئه‌و رووپێوه‌ ئه‌منییه‌، له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانى پۆلیسى ئیسرائیلى له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ى حه‌ماس كه‌ئیسرائیل له‌كیبۆتسه‌كه‌ دا ده‌ستبه‌سه‌رى كردوون ئه‌و راستیه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كه‌ى ئیسرائیل جه‌نگاوه‌ران وهاوڵاتیانى ئیسرائیلى پێكه‌وه‌ به‌ئامانج گرتوون.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: جه‌نگاوه‌رانى حه‌ماس هیچ زانیارییه‌كى پێشوه‌خته‌یان له‌باره‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌ى جوله‌كه‌یان نه‌بووه‌ له‌ته‌نیشت كیبۆتسى رعیم له‌ 7ى ئۆكتوبه‌ر، ورایگه‌یاندوه‌: حه‌ماس به‌شێوه‌یه‌كى عه‌فه‌وى ئاهه‌نگه‌كه‌ى به‌ئامانج گرتووه‌.

راشیگه‌یاندوه‌: به‌پێى به‌رپرسانى ئه‌منى ئیسرائیلى، حه‌ماس له‌رێگه‌ى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان وپه‌ره‌شوته‌كانیان به‌ئاهه‌نگه‌كه‌یان زانیوه‌، وبه‌ره‌و شوێنه‌كه‌ رۆیشتوون.

به‌پێى رۆژنامه‌كه‌، پۆلیسى ئیسرائیلى رایگه‌یاندوه‌: له‌ئاهه‌نگى كیبۆتسه‌كه‌ دا، نزیكه‌ى 364 كه‌س كه‌جوله‌كه‌بوونه‌ له‌لایه‌ن فرۆكه‌ى هه‌لیكۆپته‌رى جه‌نگى ئیسرائیلیه‌وه‌ به‌ئامانج گیراون وكوژراون به‌بێ ئاشكراكردنى ناسنامه‌كانیان.

له‌كاتێكدا پێشتر سوپاى ئیسرائیل وبه‌رپرسانى باڵاى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یانكرد كه‌جه‌نگاوه‌رانى فه‌له‌ستین هاوڵاتیانى ئیسرائیلى به‌ژن ومنداڵ وپیاوه‌وه‌ به‌ئامانج گرتووه‌، كه‌ئێستاش ئه‌وبانگه‌شانه‌ له‌سه‌ر زارى خۆیان راست ده‌رنه‌چوون.

له‌7ى ئۆكتوبه‌ر بزتنه‌وه‌ى حه‌ماس وگرۆپه‌ به‌رگریكاره‌كانى فه‌له‌ستینى ئۆپه‌راسیۆنى تۆفانى ئه‌قسایان له‌دژى ئیسرائیل ده‌ستپێكرد وتوانیان 239 سه‌ربازى جوله‌كه‌ به‌دیل بگرن، و زیاتر له‌هه‌زار و 200 سه‌ربازى دیكه‌ى جوله‌كه‌شیان كوشتبوو كه‌هێرشیان بۆ سه‌ر 22 ناوچه‌ و 11 بنكه‌ى سه‌ربازى ئیسرائیلییان ئه‌نجامدابوو.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار