سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى داوا له لیژنه‌ى چاودێرى سه‌ر به لوتكه‌ى عه‌ره‌بى و ئیسلامى ده‌كات كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له ئه‌نجامبده‌ن بۆ گفتوگۆكردنى راگرتنى شه‌ڕ وهه‌ڵگرتنى گه‌مارۆى سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه.
ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌سه‌ركرده وبه‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى په‌یوه‌ندیى ئه‌نجامداوه، له‌باره‌ى كۆمه‌ڵكوژییه وه‌حشیگه‌رییه‌كانى سوپاى ئیسرائیلى داگیركا‌ر گفتوگۆى كردوه به‌تایبه‌ت بۆردومانكردنى قوتابخانه‌كانى ئۆنروا تایبه‌ت به‌ئاواره وسڤیله‌كان له‌كه‌مپى جه‌بالیا كه‌دوێنێ فرۆكه جه‌نگییه‌كانى جوله‌كه‌ى داگیركا‌ر قوتابخانه‌ى فاخۆره وته‌لزه‌عته‌ریان بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه ده‌یان هاوڵاتى فه‌له‌ستینى شه‌هید كران.
هه‌نیه له‌میانى په‌یوه‌ندییه‌كانی دا جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى لیژنه‌ى چاودێرى سه‌ر به‌كۆنگره‌ى لوتكه‌ى عه‌ره‌بى وئیسلامى كردوه بۆ ده‌ستپێكردنى جێبه‌جێكردنى بریاره‌كانى تایبه‌ت به‌راگرتنى شه‌ڕ و هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆى سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، گرنگه جوڵه‌ى به‌په‌له بكرێت بۆ پابه‌ندكردنى ئیسرائیل به‌جێبه‌جێكردنى بریاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌به‌م دواییانه ده‌ركراون وداواى راگرتنى شه‌ڕ بۆ سه‌ر گه‌لى فه‌له‌ستینى وپاراستنى نه‌خۆشخانه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه كراوه.
له11ى ئه‌م مانگه له‌سعودیه، سه‌ركرده‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى وئیسلامى به‌شداریان له‌لوتكه‌ى عه‌ره‌بى ئیسلامی‌دا كرد، وداوایان كرد به‌په‌له شه‌ڕ له‌سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه رابگیرێت وئه‌وه‌ى ئیسرائیل ئه‌نجامیده‌دات توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له‌مه‌ده‌نییه‌كان به‌ناوى به‌رگرى له‌خۆكردنه‌وه كۆمه‌ڵكوژى له‌غه‌ززه ئه‌نجامده‌دات.