شه‌وى رابردوو تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ فرۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپاى ئیسرائیلى داگیركا‌ر بۆردومانى كه‌مپى نه‌صیرات وبه‌ریجى كردوه له‌ناوه‌راستى كه‌رتى غه‌ززه و هه‌روه‌ها شارى خان یونس له‌باشورى كه‌رته‌كه بۆردومانى كردوه.
ئاژانسى وه‌فاى فه‌له‌ستینى رایگه‌یاندوه: به‌هۆى بۆردومانى فرۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپاى جوله‌كه‌ى داگیركا‌ر بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه، ئه‌مرۆ 13 هاوڵاتى فه‌له‌ستینى شه‌هید كراون و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداركراون.
كه‌ناڵى ئه‌قسا له‌تیلیگرام رایگه‌یاندوه: شه‌وى رابردوو به‌هۆى كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى سوپاى جوله‌كه‌ى داگیركا‌ر له‌كه‌مپه‌كانى نه‌صیرات و به‌ریج له ناوه‌راستى كه‌رتى غه‌ززه 31 هاوڵاتى فه‌له‌ستینى شه‌هید كراون.
هه‌روه‌ها له بۆردومانێكى دیكه دا بۆ سه‌ر ماڵى هاوڵاتیه‌كى فه‌له‌ستینى له چوارده‌ورى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌وروپى له‌باشورى رۆژهه‌ڵاتى خان یونس دوو هاوڵاتى دیكه بونه قوربانى.
ئه‌م بۆدرومانانه‌ى سوپاى جوله‌كه‌ى داگیركا‌ر له‌كاتێكدایه هه‌ر خۆیان ئه‌و بانگه‌شه‌یان كردوه كه باشورى كه‌رتى غه‌ززه شوێنى ئارامه و پێویسته خه‌ڵكى باكور به‌ره و باشور كۆچ بكه‌ن.
سوپاى جوله‌كه‌ى داگیركا‌ر ده‌ستى له‌هیچ شوێنێك نه‌پاراستووه، قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، دامه‌زراوه‌ى حكومى وئه‌هلى ونێوده‌وڵه‌تى، و بیناى نیشته‌جێبوون، و كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێبون، شوێنى گه‌شتیارى به‌له‌مه‌كانى ڕاوه‌ماسى، مزگه‌وت، كه‌نیسه، وتێكدانى شه‌قامه‌كان، به‌گشتى ژێرخانى شاره‌كه له‌دوایخۆیدا وێران كردوه.
ماوه‌ى 44رۆژه سوپاى جوله‌كه‌ى داگیركا‌ر به‌هه‌ڕه‌مه‌كى ودڕنده‌یى بۆدرومانى ناوچه جیاوازه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه ده‌كات وتا ئێستا 12 هه‌زار و 300 هاوڵاتى فه‌له‌ستینى شه‌هید كراون وله‌نێویشیان دا 5 هه‌زار منداڵ و 3 هه‌زار و 300 ژن شه‌هیدكراون، زیاتر له30 هه‌زار بریندارهه‌ن. وله‌كه‌رتى رۆژئاواى فه‌له‌ستینیش سه‌ربازانى سوپاى جوله‌كه‌ى داگیركا‌ر رۆژانه هاوڵاتیان به گوله‌ى راسته‌قینه به‌ئامانج ده‌گرن وله 7ى ئۆكتوبه‌ره‌وه تا ئێستا 214 هاوڵاتى فه‌له‌ستینى به‌گوله‌ى سه‌ربازان شه‌هید كراون.