هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پەیمانگای بروكیزن: بە بەردەوامبونی گرژییەكان نرخی نەوت دەچێتە سەرو 90 دۆلار

پەیمانگایەكی ئەمریكی رایگەیاند، یەكەم جارە جیهان ڕووبەڕووی گرژیی دەبێتەوە لە دوو ناوچە كە هەردوكیان بەرهەمهێنەری نەوتن، دەشڵێت: ئەگەر گرژییەكان ببنە هۆی كەمبونەوەی چالاكی نەوت بە شێوەیەكی ئاسایی، ئەوا نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ سەرو 93 دۆلار بەرزدەبێتەوە.

پەیمانگای بروكیزنی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ئابووری جیهانی لە ماوەی رابردو بەرەنگاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بویەوە و لە ئێستاشدا، بەرەنگاری جەنگی ئۆكرانیا و رێژەی بەرزی سودی بانكەكان و جەنگی ئیسڕائیل لە فەلەستین و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بارودۆخە هەرێمییەكانی ئێستا پێشبینی بازاڕەكانی كەلوپەلە سەرەكییەكان دەشارێتەوە، ئەوەش یەكەمین جارە جیهان روبەروی ئاڵۆزی و گرژی دو ناوچەی جیاوازی بەرهەمهێنانی نەوت دەبێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕو، ئەگەر گرژییەكان ببنە هۆی كەمبونەوەی چالاكی وزەی جیهانی بە شێوەیەكی ئاسایی، ئەوا لە ماوەیەكی كەمدا هەناردەكانی نەوت بە رێژەی 500 هەزار بۆ دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە كەم دەكات، ئەوەش بارودۆخێكی هاوشێوەی كەمبونەوەی هەناردەی نەوتی سەردەمی جەنگی ناوخۆی لیبیا لە ساڵی 2011 دروست دەكات و ئەگەری هەیە نرخی نەوت لە نێوان 93 بۆ 103 دۆلار جێگیر بێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار