وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات، ته‌نیا له ماوه‌ی مانگێكدا 61 جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانمان له عێراق و سوریا
سابرینا سینگ، نوێنه‌ری وته‌بێژی پنتاگۆن له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، له عێراق و سوریا، : ته‌نیا له ماوه‌ی مانگێكدا 61 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان، به‌ڵام هیچ زیانێكی ماددی و گیانی گه‌وره‌یان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌و، ته‌نها هه‌ندێ كه‌س بریندار بوون و كه سه‌رجه‌میان له ئێستادا گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان، باری ته‌ندروستیان باشه.
وتیشی، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان به‌رده‌وامبن بێده‌نگ نابین و له كات و شوێنی گونجاو‌دا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌ده‌ینه‌وه .
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا، سابرینا سینگ ئاشكرشیده‌كات، له‌كۆی 61 هێرش كه كراوه‌ته‌وه سه‌ر هێزه‌كانیان، 28 هێرشیان له عێراق بووه و 32 هێرشیان له سوریا بووه .
ماوه‌یه‌ك هێرشه‌كان بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا زیادیانكردوه‌و ، دوێنێش فڕۆكه خانه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر كه پێشتر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به‌كارده‌هات جارێكی دیكه بۆردوومانكرایه‌وه.