ئیسرائیلى داگیركا‌ر پێشنیاری ئاڵوگۆڕی زیندانیان ره‌تده‌كاته‌وه، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش ده‌ڵێت: تا سوپای ئیسرائیلى داگیركا‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌ی شیفا بێت، ناتوانن دانوستان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلى داگیركا‌ر بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حره‌نۆتی ئیسرائیلی بڵاویكردوه: حكومه‌تی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلى داگیركا‌ر نێوه‌ندگرانی قه‌ته‌ری ئاگاداركردوه‌ته‌وه، كه رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی زیندانیان له‌گه‌ڵ حه‌ماس ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردوه: ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێبكرایه 50 ده‌ستگیركراوی ئیسرائیلی ئازاد ده‌كران، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی جه‌نگی ئیسرائیلى داگیركا‌ر بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی دیله‌كانی وه‌ك پێشنیار داوه، نه‌ته‌نیاهۆ كه ئه‌ویش هاوڕابوه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلى داگیركا‌ر، هه‌ر بۆیه پێشنیازی رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی زیندانیانی له‌گه‌ڵ حه‌ماس ره‌تكردوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: یه‌حیا سنوار، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌غه‌ززه رایگه‌یاند: تا سوپای ئیسرائیلى داگیركا‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌ی شیفا بێت، ناتوانن دانوستانه‌كانیان له‌باره‌ى گۆرینه‌وه‌ى دیله‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلى داگیركا‌ر بكه‌ن.