كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێكیان بۆ گۆڕینی سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم بەدەست نەگەیشتووە.
ئەمڕۆ هەینی، عومەر ئەحمەد محەممەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لەبارەی گۆڕینی سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدومی نیشتمانی كه ئێستامحەممەد حەلبووسی سەرۆكایەتی دەكات و بەهۆی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە دوورخراوەتەوە، هیچ بڕیارێكیان بەدەست نەگەیشتووە .
فارس ئەلفارس، سەركردە لە هاوپەیمانی عەزم رایگەیاندووە، گفتوگۆكان بۆ دیاریكردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان بەردەوامە و رێككەوتن هەیە سەرۆكی نوێی پەرلەمان لە دەرەوەی حزبی تەقەدومی حەلبووسی بێت، بۆیە تائێستا گفتوگۆكان بەردەوامن و هێشتا ناوی كاندیدەكەیان یەكلایی نەكردووەتەوە.
لایخۆشیەوە محەممەد حەلبووسی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەپێی ماددەی 49 لە دەستوور و یاسای هەڵبژاردن بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی یاسایی نییە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەموو لایەنێك پابەندی دەستوور بن".