د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لەبارەی كۆنگرەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی رایگەیاند: هەندێكیان كوشتنی خەڵكی مەدەنی و منداڵ و ژنانیان ڕەت كردۆتەوە، لەكاتێكدا خۆیان ڕۆژانە دەیانكوژن.
د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان دەڵێت "جیهادەكەی غەززە و هێرشەكانی سەری، ئاشكراكەر و ئابڕووبەری چەندین شتە".
لەبارەی هەڵوێستی سەركردەكانەوە دەڵێت "كەمینەیەكی زۆر كەم پشتی حەقیان گرتووە و داواكاری و هەڵوێستی شەرەفمەندانەیان هەبووە لە كۆنگرەی لوتكەی عەرەبیی ئیسلامیدا، بەبێ ئەوەی داواكارییەكانیان لەپێش چاو بگیرێت بەداخەوە، بەڵام هەندێكیان هەوڵیان داوە حەماس و ئیسڕائیل بەیەكەوە ئیدانە بكەن، واتە ڕەوا و ناڕەوایان یەكسان كردووە بەیەك".
ئاماژە بەوەش دەكات "هەندێكی تریان گەمارۆكەی سەر غەززەی ڕەت كردۆتەوە، لەكاتێكدا خۆی چەندین ساڵە گەمارۆی غەززە داوە، هەندێكی تریان كوشتنی خەڵكی مەدەنی و منداڵ و ژنانیان ڕەت كردۆتەوە، لەكاتێكدا خۆیان ڕۆژانە دەیانكوژن، هەندێكی تریان ئاماژە بە خۆپیشاندانەكانی ڕۆژئاوا دەدەن و لە وڵاتەكەی خۆیاندا ڕێگەی لێ دەگرن".
دەشڵێت "لەنێو ئەم هەڵوێستە دژبەیەكانەدا، كۆنگرەی لوتكە بەڕاستی لاواز بوو و گوزارشتی لە سادەترین و بچوكترین داواكارییەكانی گەلی عەرەبی و ئیسلامی نەكرد".