هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

حكومەتەكەی سودانی یەكەم كەمپی ئاوارەكانی لەهەرێم داخست

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق داخستنی كەمپی ئاوارەكانی قورتۆی لەئیدارەی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند،ئەوەشیەكەم كەمپی ئاوارەكانە كە لە ساڵی 2014ەوە لە هەرێمی كوردستان دادەخرێت، هەروەك وەزارەتەكە سوپاسی ئیدارەی خۆجێی سلێمانیی كردووە بۆ ئاسانكارییكردن بۆ داخستنی كامپەكە و هاوكارییكردنی لە جێبەجێكردنی پلانی حكومەتی بەغدا لەو بارەیەوە.

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەچوارچێوەی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی ئاوارەكان، وەزیری كۆچ و كۆچبەران، ئیڤان فایق جابرۆ، داخستنی كەمپی ئاوارەكانی قۆرەتووی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند،بەوەش دەبێت بەیەكەم كەمپ كە لە هەرێمی كوردستان لە دوای ئاوارەبوونی 2014 داخراوە”.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "جەبرۆ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی حكومەتی خۆجێی پارێزگاری سلێمانی كردووە بۆ هاوكارییە گەورەكانی لە جێبەجێكردنی پلانی حكومەتی فیدراڵی بۆ ئاسانكاریی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و داخستنی كەمپەكان.

هەر بەپێی بەیاننامەكە وەزیری كۆچ و كۆچبەران باسی لەوەكردووە كە فاكتەرە راستەقینەكانی ئاوارەبوون كۆتاییان هاتووە، هەربۆیە پێیوستە دۆسیەی ئاوارەكان بەزووترین كات دابخرێت، ئەوەیش بە گەرەنتیكردنی گەڕانەوەی هەموو ئەو ئاوارانەی كە لەگەڵ هاتنی زستاندا لە كەمپەكانی ئاوارەبوواندا لە بارودۆخێكی سەختدا دەژین.”

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار