هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دژی بڕیارەكەی دادگا، حەلبوسی دەستی بەجوڵەكرد

محمد حەلبوسی سەرۆكی دورخراوەی پەرلەمانی عێراق دژی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ دورخستنەوەی لەپەرلەمان دەستی بەجوڵەكرد.
محمد حەلبوسی سەرۆكی دورخراوەی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكۆماری عێراق كۆبوەوەو باسی لەوەكردوە پێویستە بڕیاری دادگا بەپێی دەستوری عێراقبێت.
حەلبوسی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراقیش كۆبوەتەوەو ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆز ڕایگەیاندوە، پێویستە دادگاكان سەربەخۆبن و بڕیارەكانیان بەپێی یاسا بێت.
سەرۆكی دورخراوەی پەرلەمان لەگەڵ باڵیۆزی توركیاش كۆبوەتەوەو باسی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیان كردوە.
دادگای فیدڕاڵی لەرۆژی سێشەممەی ڕابردوو لەسەر سكاڵایەكی لەیس دلێمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە بێبەشكردنی محمد حەلبوسی لە ئەندامیەتی پەرلەمانی عێراق.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار