سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 16/11/2023 مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازی له بەڕێز ( ڤۆلكهر پێرسێس) سهرۆكی تیمی سهربهخۆی پێداچوونهوهی ستراتیژی به ئهركی نێردهی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق ، یونامی كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و تەحەددیاتی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە گفتوگۆی لە بارەوەكرا، و سەرۆکی تیمەکەش تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەی کە هەڵسەنگاندنی ئهرك و كارهكانی تیمی نێردهی نهتهوه یهكگرتووهكانە له عێراق.
لە بەرانبەردا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە دیدارەکەدا وێڕای سوپاسی ساڵانی خزمەتی یۆنامی لە وڵاتدا تێبینی پێویستی دا بە شاندەكە سەبارەت بە ئەرکی یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، داواشی كرد كە كارا بكرێ بە ئاراستەی چارەسەری كێشەكان و رێگرتن لە پێشێلكاری مافی مرۆڤ و شایستەكانی هاوڵاتیان.. هەروەها پابەندی بە دەستوری هەمیشەیی عێراق بە كلیلی چارەسەری گرفتە هەڵواسراوەكان زانی .