به‌شێك له پارته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌ده‌ن.
ڕۆژنامه‌ی (شه‌رقل ئه‌وسه‌ت) بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له پارته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق، زۆر به جدی هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌ده‌ن، كه پێده‌چێت ئه‌و مشتومڕه سیاسییه زیان به پڕۆسه‌كه بگه‌یه‌نێت.
ڕۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردوه، زۆبه‌ی پارته‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دژی بیرۆكه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژردنه‌كه‌ن، ته‌نها به‌شێكی كه‌میان نیازییان وایه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌هاری ساڵی داهاتوو دوابخه‌ن، به‌ڵام له ئێستادا مشتومڕو قسه و گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت، یاخود له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه،كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كردووه، كه بڕیاره له 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، به‌ڕێوه‌بچێت.