چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پابه‌ندبونی ته‌واوه‌تی به بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له په‌رله‌مان راگه‌یاند.
به‌پێی میدیا عێراقیه‌كان ، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له ماڵی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆبونه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و جه‌نگی غه‌ززه‌یان تاوتوێ كردوه.
میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردوه، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، پابه‌ندبونی ته‌واوی خۆیان به بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی له دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان دوپاتكردوه‌ته‌وه‌و، ڕایانگه‌یاندوه كه نابێت هیچ هێزو لایه‌نێك سه‌رپێچی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بكات.
ڕۆژی سێشه‌ممه، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقى ده‌ركرد. دواتریش حه‌لبوسی، رایگه‌یاند: ئه‌ركی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق پاراستنی ده‌ستوره، به‌ڵام خۆی ده‌ستوری پێشێل كردوه، ده‌شڵێت: "به‌گوێره‌ی ده‌ستور و یاسایی هه‌ڵبژاردن، ته‌نها سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆی هه‌یه كۆتایی به ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتار بهێنێت.