هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێ مەدرەسەیەکی گەورەیە بۆ ئوممەتی ئیسلام و دەبێ دەرسی لێوەربگرین.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری 15/11/2023 مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە میانەی وتەیەكیدا بۆ بەشێک لە ڕێکخستنەکانی یەکگرتوو لە سنوری مەڵبەندی 14ی دەوروبەری هەولێر، تیشکی خستە سەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان دۆزی رەوای فەلەستین بەتایبەتی و رایگەیاند : ئوممەتی ئیسلام موحتاجی ئەوەبوو نمونە ببینێت سوپاس بۆ خوا بینیمان و ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێ مەدرەسەیەکی گەورەیە بۆ ئوممەتی ئیسلام و دەبێ دەرسی لێوەربگرین.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەخیتكردەوە لەوەی كە مەعدەنی قەوارەی داگیركاری زایۆنی بۆ دونیا زۆرتر دەركەوت و ئەوەش بۆ جیهان ڕوون بویەوە كە چەندە لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی درۆدەكەن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار