هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ مامۆستایانی ئایینی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ ئاگاداری مامۆستایانی ئایینی ده‌كاته‌وه‌ بۆ تۆماركردنی ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ مورشیدی حه‌ج بۆ ساڵی 2024 به‌رامبه‌ر 1445 كۆچی‌ سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆیه‌كانی سنووری خۆیان بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکەین ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە ،به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ مورشیدی حه‌ج بۆ ساڵی 2024 به‌رامبه‌ر 1445 كۆچی‌ سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆیه‌كانی سنووری خۆیان بكه‌ن دوای هێنانی پشتگیری بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف لە هەمان سنووری ئەوقاف و دەوروبەری و پێشكه‌ش كردنی داواكاری بۆ مورشیدی حه‌ج.

ده‌شلێت، ئەم پرۆسەیە له‌سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی ( 10) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت لە رۆژی 15/11/2023 دەستپێدەكات و تاوەكوو 25/11/2023 کۆتایی دێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار