هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دادگای فیدراڵی عێراق، ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی لە پەرلەمان هەڵوەشاندەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی دەركرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە: دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران دەركرد.

هاوكات دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی پەرلەمانتار لەیس مستەفا دلێمییشی دەركرد.

بەگوێرەی زانیاریەكان، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی تایبەتە بەدۆسیەی تەزویر و ساختەكاری سەبارەت بەنامەی دەستلەكاركێشانەوەی لەیس مستەفا دلێمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق كە پێشتر نامەیەكی دەستلەكاركێشانەوەی بەواژۆی حەلبوسی بڵاوكرایەوە، بەڵام دواتر ئەو پەرلەمانتارە سكاڵای تۆماركرد و ڕایگەیاند، ئەو نامەی دەستلەكاركێشانەوەیە ساختەیە و سەرۆك خۆی نوسیویەتی و هەر خۆشی واژۆی لەسەركردوە.

محەممەد حەلبووسی لە ساڵی 2018ەوە سەرۆكی پەرلەمانی عێراقە؛ هاوكات سەرۆكی حیزبی تەقەدوومە. پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆكی پەرلەمان، لە 29ی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی كردە پارێزگار.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار