هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ڤیدیۆیەکی نوێی ئەو ژنە ئیسرائیلییەی لە عێراق ڕفێندرا بڵاوده‌كرێته‌وه‌

ڤیدیۆیه‌كی نوێی ئەو ژنە ئیسرائیلییە، کە لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردووەوە لە عێراق ڕفێندرا، وردەکاری نوێی سەبارەت بە کارەکەی و ژیانی تایبەتی خۆی نیشاندا.

ئەلیزابێس تسورکۆڤ لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە و دەڵێت “تەمەنم ٣٧ ساڵە، ئیسرائیلم بەجێهێشت و چوومە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "من لە مۆساد و سی ئای ئەی کارم کردووە"، ئاشکرایکردووە "لە سوریا کاری كردووه‌ بۆ ئەوەی پەیوەندی له‌ نێوان ئیسرائیل و هێزەکانی سوریای دیموکرات دروستبکات".

هەروەها تسورکۆڤ ئاشکرای کردووە کە "لە عێراق لەسەر پرسی ناکۆکی و بەهێزکردنیان و هەماهەنگیکردنی خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەر بۆ ئەوەی شەڕی شیعە و شیعە ڕووبدات" کاری کردووە.

تسورکۆڤ شرۆڤەکاری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و خوێندکاری دکتۆرایە لە زانکۆی پرینستۆن، بەگوێرەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بە پاسپۆرتی ڕووسییەوە هاتۆتە ناو عێراق، پێش ئەوەی لە مانگی ئازاری ڕابردوودا دیارنەمێنێت.

حکومەتی عێراق لێکۆڵینەوەیەکی پەیوەست بە ڕووداوی ڕفاندنەکەی کردەوە، بەپێی ئەوەی باسم ئەلعەوادی وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئیسرائیل بەغدای بە بەرپرسیار زانی لە سەلامەتی توێژەرەکە.

{mp4}91366{/mp4}
. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار