سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر هۆشداری له دروستبونی لافاو له چهندین ناوچه و گهڕهكی شارهكه دهدات و به سور دهستنیشانیان دهكات، هاوكات سهرجهم تیمهكانیشی دهخاتهحاڵهتی ئامادهباشیهوه، داواش له هاوڵاتیان دهكات، له ههر ئهگهرێكی كۆبونهوهی ئاودا دهتوانن بهزوترینكات پهیوهندیان پێوهبكهن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیان و دانیشتوانی شاری هەولێر دەکاتەوە، كه بە گوێرەی گۆڕانکاریەکانی کەش و هەواو هاتنی شەپۆلێکی چڕی باران بارین کە بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ماوەی دوو ڕۆژ تاوەکو سێ ڕۆژ دەخایەنێت،" هەر بۆ ئەم مەبەستە وەک ئامادەکاریەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەو کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاو هەروەها کۆبوونەوەی ئاو لە نێو گەڕەک و شەقام و شوێنە گشتیەکاندا لەلایەن سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر چەندین لیژنە و تیمی چالاک و خێرا دەخرێنە ئامادەباشیەوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و دروست بوونی لافاو لە شاری هەولێر .
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر باسی لهوهش كرد،" هاوکات سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەپێی سنوری ئاماژە پێکراو چەندین ژمارەی تەلەفۆنی هێڵی گەرم دەخاتە کارەوە بەمەبەستی هاوکاری و پاڵپشتی کردن لە هاوڵاتیان و پێشگرتن لە مەترسیەکانی لافاو،" بۆیە داوا لە هاونیشتیمانیان دەکات لە هەر ئەگەرێکی کۆبوونەوەی ئاودا دەتوانن بەزووترین کات لە ڕێگای ئەم ژمارانەی خوارەوە پەیوەندی بکەن ".
بەرپرسی زۆنی شارەوانی یەک
مسعود فارس
07515032627
بەرپرسی زۆنی شارەوانی دوو
محسن سلێمان
07503291365
بەرپرسی زۆنی شارەوانی سێ
کەمەند سفین
07504486085
بەرپرسی زۆنی شارەوانی چوار
بێستون ابراهیم
07514016683
بەرپرسی زۆنی شارەوانی پێنج
بۆتان ابراهیم
07504368789
بەرپرسی زۆنی شارەوانی شەش
شاهین دلشاد
07514540650
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرجهختی لهوهش كردهوه،" تیمەکانمان بە پلانێکی تۆکمە ڕێکخستووە و خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە بەشێوەیەک کە گشت بەڕێوەبەرایەتیەکان تێیدا بەشدارن کە بریتین لە هەر یەک لە تیمەکانی بەڕێوەرایەتی شارەوانی یەک ، شارەوانی دوو ، شارەوانی سێ ، شارەوانی چوار ، شارەوانی ، پێنج ، شارەوانی شەش ، و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و بەڕێوەبەرایەتی وە تیمەکانی ئەندازەی پارک و باخچەکان و فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمن لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و هاوشاریانی شاری هەولێری خۆشەویست ..."
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئهوهیشی خسته روو. " لێرەوە ئێمە وەکو سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەگەڵ تەواوی تیمەکانمان لە گشت بەڕێوەبەرایەتیەکان لە ئامادە باشی دادەبین و شەونخونی دەکەین لە پێناو خزمەتکردن و خاوێنکردنەوەی کەند و ڕێڕەوە سروشتیەکان و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسیەکانی دروست بوونی لافاو ."