هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وكۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی بگرنه‌ ئه‌ستۆ و هێرشه‌ دوژمنكاراییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی غه‌ززه‌ ڕابگرن.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: زیاتر له‌ مانگێكه‌ تاوانه‌كانی سوپای ئیسرائیل داگیركار دژی هاوڵاتیانی فه‌ڵه‌ستینی و هێرشه‌ دوباره‌ و ئاشكراكانی بۆ سه‌ر بینا و دامه‌زراوه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وامه‌.

سه‌حاف راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ توندترین شێوه‌ سه‌ركۆنه‌ی به‌رده‌وامی پێشێلكردنی سیستماتیكی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ری ئیسرائیل ده‌كات بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه‌ پێشێلكارییه‌كی جیددیه‌ به‌رامبه‌ر بڕگه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مرۆیی .

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى عێراق بانگه‌وازی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نوێكرده‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆیان بگرنه‌ ئه‌ستۆ و كۆتایی به‌و پێشێلكارییانه‌ی سوپای جوله‌كه‌ی داگیركار بهێنن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
152,900 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار