هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای كۆمسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی كارنه‌مه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاره‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی هه‌مواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

به‌پێی زانییارییه‌كان ئه‌م كۆیوونه‌وه‌یه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه‌ له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوودا واده‌ی كۆمسیۆنی باڵا و كۆمسیاران به‌سه‌رده‌چێت، له‌كاتێكدا،بڕیاره‌ له‌ 25ـی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار