مامۆستایانی ناڕازی مه‌رجی شكاندنی بایكۆتیان ڕاگه‌یاند وئاماژه‌یان بهوهكردوه: له‌دوا بهیاننامهماندا پێنج داواكاری سه‌ره‌كیمان هه‌بووه وجارێكی تر لێره دووپاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت بایكۆت بشكێ باهه‌نگاوی كرداری ده‌ست پێبكات.
مامۆستایانی ناڕازی راشیانگه‌یاندوه: ئه‌مڕۆ 13/11/2023، ماوه‌ی دوو مانگ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه هاوكات خۆپیشاندانی فراوان هه‌فتانه ئه‌نجامده‌درێت ومامۆستایانی ناڕازی چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌یه بۆ شكاندنی بایكۆت وچوونهوه بۆ ناو هۆڵه‌كانی خوێندن.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: له‌و ماوه‌ی دوو مانگه‌دا تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ داواكارییه‌كی مامۆستایانی جێبه‌جێنه‌كرد وبه‌رده‌وام ڕایگه‌یاندووه، كه‌مووچه له‌ئه‌ستۆی به‌غدایه وله‌ئێستاشدا فشاره‌كان زیاتر توند بوونه‌ته‌وه ومه‌ترسی فه‌وتانی خوێندنی ئه‌مساڵ هه‌یه وداوا كراوه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ناڕازی كۆببێته‌وه وبه‌شێك له‌داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێبكات.
له‌و باره‌یه‌وه، مامۆستا عادل حه‌سه‌ن، مامۆستای ناڕازی ڕایگه‌یاند: داواكارییه‌كانی ئێمه ڕوون و ڕه‌وانن، زۆر ئاسانن، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بیه‌وێ وه‌ڵاممان بداته‌وه، پێویستی به‌هه‌نگاوی كردارییه، نه‌وه‌كو دانیشتن.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌دوا بهیاننامهماندا پێنج داواكاری سه‌ره‌كیمان هه‌بووه وجارێكی تر لێره دووپاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ بایكۆت بشكێ باهه‌نگاوی كرداری ده‌ست پێبكات كهداواكارییهكانی دوا به‌یاننامه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ئه‌مانه‌ن:
1- دابه‌شكردنی موچهكانمان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه.
2- ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه‌خۆران.
3- دامه‌زراندنی مامۆستایان وانه‌بێژ.
4- دابه‌شكردنی موچهكانی مانگه‌كانی (9-10) و رێككردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی مووچه كه 30 ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات .
5- دیاریكردنی چاره‌نووسی مووچه پاشهكهوتكراوهكانمان