به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى نه‌وت،شاندێكى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌مرۆگه‌یشتوونه‌ته شارى هه‌ولێر بۆ گفتوگۆكردنى پرسى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى.
سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به‌یاوه‌رى شاندێكى باڵا گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان وله‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌ولێر گفتوگۆى پرسى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت بۆ توركیا ده‌كرێت.
كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو لا له‌باره‌ى كێشه‌ى خه‌رجییه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ورێكاره‌كانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، وشاندی وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌مێننه‌وه.
هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى راوه‌ستاوه ئه‌مه‌ش دواى بردنه‌وه‌ى سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقى له دادگاى ناوبژیوانى پاریس.