هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

هەواڵگری عێراق هەوڵێكی بەقاچاخبردنی هەزارەها دۆلاری پووچەڵكردووە

دەزگای هەواڵگری عێراق پووچەڵكردنەوەی هەوڵێكی بەقاچاخبردنی زیاتر لە 800 هەزار دۆلاری راگەیاند، كە باندێكی مامەڵەكاری دراو پێچەوانەی رێنماییەكانی بانكی ناوەندی مامەڵەیان بە دۆلارەوە كردووە و هەوڵیانداوە بەقاچاخ بیبەنە دەرەوەی وڵات.

دەزگای هەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە درێژەی هەوڵەكانیان بۆ رێگریكردن لە بەقاچاخبردنی دۆلار و پشت بەستن بە زانیاری ورد، لە هەڵمەتێكدا توانیانە باندێكی مامەڵەكاری دراو لە بەغداد و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق دەستگیربكەن، كە پێچەوانەی رێنماییەكانی بانكی ناوەندی و مامەڵەیان بە دۆلارەوە كردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هەڵمەتەكەدا توانراوە هەوڵێكی بەقاچاخبردنی زیاتر لە 806 هەزار دۆلار پووچەڵبكەنەوە، كە باندەكە هەوڵیانداوە بە قاچاخ بیبەنە دەرەوەی وڵات.

دەزگای هەواڵگری عێراق راشیگەیاندووە، ئەندامانی ئەو باندە لە لێكۆڵینەوەكاندا دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و بە تۆمەتی سپیكردنەوەی پارە رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون، تاكو رێككاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار