دوای دۆرانی لە كلاسیكۆ یانەی بەرشلۆنە گەرایەوە بۆ بردنەوەكان و لە گەڕی 12می خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە زەحمەت بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی ڕیال سۆسیدادی بردەوە.
تاكە گۆڵی بردنەوەی بەرشلۆنە لەكۆتا خولەك لەلایەن رۆناڵد ئەراوخۆ تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش بەرشلۆنە بووە خاوەنی 27 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە.