هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئیتحاد به‌سه‌ركردایه‌تی بنزیمه‌ سبه‌ی له‌ هه‌ولێر رووبه‌رووی جه‌ویه‌ ده‌بێته‌وه‌

مەشقەكانی یانەی ئیتحادی سعودیە لەسەر یاریگای یانەی هەولێر و دواین ئامادەكاری تەواو كرد بۆ یاری سبەیان بەرامبەر یانەی قوەی جەویە لە چامپیونس لیگی ئاسیا.
ئیتحاد كۆمەلێك ئەستێرەی جیهانی لە ریزەكانی یاری دەكەن, كە پێشتر لە یانەگەوەكانی ئەوروپاوە یاریانكردووە, بینی ئەم ئەستێرانە لە عێراق و هەرێمی كوردستان وەك خەون بوو، بەلام بەهۆی یانەی جەویە خەونەكە بووە بەراستی و سبەی لە كاتژمێر 03:00 ئێوارە بەرامبەر بە یەكتر یاری دەكەن.
بەهۆی بوونی كەریم بنزیمەی خاوەن بالۆن دۆر و چامپیونس لیگ و بوونی كانتی و فابیۆ و چەندین ئەستێرەی دیكەی جیهانی پێشبینی دەكرێت هاندەرێكی زۆر هەرێمی كوردستان و باشور و خواروی عێراق ئامادەی یاریەكەبن.
لە ریزەكانی ئیتحاد 8 یاریزان بەهۆی پێكانەوە یاری ناكەن بەلام كەریم بنزیمە و كانتی ئامادەن.
هەرچی یانەی جەویە, لە یاریگای یانەی هەندرێن دواین مەشقەكانی خۆی ئەنجامدا, دیەوێت پاڵپشت بەو هاندەرە زۆری كە سبەی لە یاریگای ئامادەدەبن بتوانن ئەنجامێكی مێژووی تۆماربكەن و 3 خاڵی یاریەكە دەستبەربكەن كە لە یاری چوون بە تاكە گۆلێك لە ئیتحاد دۆراوە .
جەویە لە خولی ناوەخۆ بە ئاستێكی بەرز گوزەر دەكات و لە 3 یاری 9 خاڵی كۆكردۆتەوە چاویشی لەوەیە بردنەوەی ئەم یاریەش بكاتە دیاری هاندەران.
هەردوو یانە لە پێشووتردا هیچ جارێك رووبەرووی یەكتر نەبوونەتەوە تەنها ئەمساڵ نەبێت لە یاری چوون بەرامبەر یەكتر یاریان كردووە .
پێش ئەم یاریەش ئیتحاد هەر سێ‌ یاری كۆمەڵەكەی بردۆتەوەو خاوەنی 9 خاڵە لە پێشەنگە هەرچی قوەی جەویەیە لە 3 یاری خاوەنی بردنەوەیەك و دۆرانێك و یەكسان بوونێكە بە 4 خاڵ پلەی دووەمی كۆمەڵەكەی گرتووە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • دۆرتمۆند گه‌یشته‌ قۆناغی 16ی چامپیونس لیگ

    بروسیادۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی هه‌نگاوێكی تر له‌ گه‌یشتن به‌ قۆناغی 16می یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا نزیك كه‌وته‌وه‌ كاتێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌ شه‌شه‌م به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ میلانی ئیتاڵی برده‌وه‌.ماركۆ رۆیس له‌خوله‌كی 10 به‌لێدانی

  • ڤایرۆسی فیفا مانچستەریۆنایتد وێران دەكات

    یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یارییە نێودەوڵەتیەكان توشی زەرەری زۆر بوو دوو یاریزان لەدەست دەدات.ماركوس ڕاشفۆرد لە كاتی یارییەكەی نێوان ئینگلتەرا و ماڵتا لە پاڵاوتنەكانی یۆرۆی ٢٠٢٤ تووشی پێكان بوو، لەیاریگا چووە دەرەوە..لە گەڕی یەكەمی پاڵاوتنەك

  • پاڵاوتنی یۆرۆ..ئەرمینیا ئەركی وێڵزی بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكان زەحمەتكرد

    هەر لە كۆمەڵەی چوارەم ئەرمینیا ئەركی وێڵزی زەحمەتكرد لە گەیشتن بە كۆتاییەكانی یۆرۆی داهاتوو كاتێك لەگەڕی پێشكۆتایی بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.لۆكاس زیلارایان گۆڵەكەی ئەرمینیای لەخولەكی پێنج تۆمار كرد،لەكۆتا خولەكی گێمی یەكەمیش نایر تكنیزیا

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار