یانەی نەسر، بە تەواوی یاریزانەكانی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی خەلیج، لە یاریگای ئەلعەوال پارك، كە بڕیارە كاتژمێر نۆی ئەمشەو لە چوارچێوەی ركابەریەكانی گەڕی 12ی خولی رۆشنی سعودی رووبەرووی یەكتر ببنەوە .
یانەی نەسر كە لە ڕیزبەندی خولی ڕۆشانی سعودیەدا پلەی دووەمی گرتووە، بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە 11 یارییدا، بە 7 خاڵ لە دوای یانەی هیلالی پێشەنگەوەیە، بە 8 بردنەوە و یەكسانبوون و دوو شكست، لە بەرامبەردا ئەلخەلیج دێتە نێو یاریگا پلەی سێزدەهەمە، بە 10 خاڵ، بە دوو بردنەوە و 4 یەكسانبوون.و 5 دۆڕان.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسر، هەوڵدەدات ئاستی گۆڵكردنی لە خولی سعودیە زیاد بكات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵكاری ئەم پاڵەوانێتییە لەم وەرزەدا، تا ئێستاش 11 گۆڵی تۆماركردووە و بە تەنها لە پێشەنگ لە شەقەی باڵ دەدات.
لە كاتێكدا محمد شەریف ئەستێرەی میسری هەوڵدەدات ئاستێكی باش پێشكەش بكات لە یارییەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر نەسر، هەروەها دەیەوێت گۆڵ تۆمار بكات بە مەبەستی یارمەتیدانی تیپەكەی بۆ سەركەوتن و گۆڕینی پێگەی خۆی لە ڕیزبەندی خولی سعودیە.
لە خولی رۆشنی سعودی، نەسر و خەلیج 8 جار ڕووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە، كە 4 یاری نەسر سەركەوتوو بووە ، یەك سەركەوتنی بۆ خەلیج بووە ، هەروەها لە 3 یاریش یەكسانبوونە، هەروەهانەسر 12 گۆڵی تۆماركرد و 5 گۆڵیشان لێ تۆماركراوە .
پێشبینی دەكرێت لویس كاسترۆی پورتوگالی، راهێنەری یانەی نەسڕ دوای گەڕانەوەی یاریزانەكانی بەم پێكهاتەیە یاری بكات .
گۆڵپارێز: نەواف ئەلعەقیدی.
هێڵی بەرگری: ئەلێكس تێلێس، ئایمریك لاپۆرت، عەبدوڵڵا مادۆ، عەبدولئیلا ئەلعومەری.
هێڵی ناوەڕاست: مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، ئۆتاڤیۆ، سێكۆ فۆفانا.
هێڵی هێرشبەری: عەبدولڕەحمان غەریب، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سادیۆ مانێ