چاڤی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە و كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ڕیاڵ مەدرید گرەو لەسەر چەند پایەیەك لە كلاسیكۆی رۆژی شەممە دەكەن.
ڕیال مەدرید بە ڕۆحێكی بەرزەوە دەچێتە یارییەكەی شەممە بەرامبەر بەرشەلۆنەی ڕكابەری و بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە پێشەنگی لالیگادایە و بە خاڵێك لە بەرشەلۆنەوە دوورە.
هەروەها ڕیال مەدرید بە كۆكردنەوەی خاڵی تەواو (9 خاڵ) پێشەنگی كۆمەڵەكەی لە چامپیۆنزلیگی گرتووە و سێ سەركەوتنی لەسەریەك بەرامبەر براگا و ناپۆلی و یونیون بەرلین تۆماركردووە.
سەبارەت بە بەرشەلۆنە، هەوڵدەدات سوود لە یاریگا و جەماوەر وەربگرێت كاتێك لە یاریگای لویس كۆمپانیس میوانداری یانەی ڕیال مەدرید دەكات، ركابەریەكەش لە گەڕی 11ی لالیگایە
بەرشەلۆنە پێشەنگی كۆمەڵەی چامپیۆنزلیگی گرتووە دوای 3 سەركەوتنی لەسەریەك بەرامبەر پۆرتۆ و ئەنتۆربی بەلجیكی و شاختار.
لە هێزی هێرشبەریدا تاڕادەیەك هاوسەنگی لە نێوان هەردوو تیپ هەیە، تاردەیەك كەتەلۆنیەكان باشتر دەبینرێت.
چارەسەرەكانی چاڤی لە ڕیزەكانی بەرشەلۆنە جیاوازن، لە سەرەتای وەرزەوە ١٣ یاریزان بە نۆرە گۆڵیان لە بەرامبەر ڕكابەرەكانی تۆمار كردووە، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی بە تۆماركردنی ٦ گۆڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندییەكەدایە، دواتر فێران تۆرێس بە ٥ گۆڵ، دواتر جواو فیلیكس بە ٣ گۆڵ. .
چوار یاریزانیش خاڤی و ڕافینها و جواو كانسێلۆ و فێرمین لۆپێز بە دوو گۆڵ بە دوایەكدا دێن، ٦ یاریزانیش گۆڵێكیان تۆماركرد، ئەوانیش لامین یامال و پێدری و سێرجی ڕۆبێرتۆ و كوندێ و فرێنكی دی یۆنگ و لە كۆتاییدا مارك گۆیۆی هێرشبەری لاو.
سەبارەت بە چەكە دیارەكانی پێكهاتەی ئەنچیلۆتی، پێدەچێت كەمتر بن و جیاوازییەكی زۆریان هەیە، چونكە ٩ یاریزان بە نۆرە گۆڵەكانیان تۆماركرد و بە جیاوازییەكی زۆرەوە بەدی دەكرێت، ئەستێرەی ئینگلیزی جود بێلینگهام، ١١ گۆڵی تۆماركرد گۆڵكاری تیپەكەیە
لە پلەی دووەمدا خۆسێلۆ 5 گۆڵی تۆماركرد، دواتر ڤینیسیۆس جونیۆر بە 3 گۆڵ و ڕۆدریگۆ 2 گۆڵی تۆماركرددووە
سەرەڕای پلانی چارەسەركردنی گۆڵ لەلایەن ئەنچیلۆتیەوە ، بەڵام چاڤی ڕووبەڕووی تاقیكردنەوەیەكی گەورە دەبێتەوە، چونكە زۆربەی یاریزانە دیارەكانی تیپەكەی یان بەهۆی پێكانەوە بەشداری لە كلاسیكۆدا ناكەن یان پێشبڕكێ لەگەڵ كاتدا دەكەن بۆ چاكبوونەوە، هەروەها لەژێر ڕۆشنایی ئامادەنەبوونیان بەتەواوی لە رووی توانای جەستەی ئامادە نابن ئەمەش پێویستی بە كاتە.
لە كۆتاییدا بردنەوەی كلاسیكۆ پاڵەوانی لیگا یەكلاناتەوەو جیاوازیەی زۆریش دروست ناكات چونكە ئێستا جیاوازی نێوان ئەم دوو تیپە تەنها یەك خاڵە