هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئه‌مشه‌و له‌ چامپیونس لیگ چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز به‌رێوه‌ده‌چێت

ئەمشەو یارییەكانی گەڕی سێیەمی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا لە قۆناغی كۆمەڵەكان بەرێوە دەچێت و لە كاتژمێر 7:45 ئێوارە بایرن میونخ لە كۆمەڵەی یەكەم دەبێتە میوانی گەڵاتەسەرای توركی و لەكاتژمێر 10:00 شەویش مانچستەریۆنایتد میوانداری كۆبنهاگنی دانیماركی دەكات.
لە كۆمەڵەی دووەمی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا كاتژمێر 10:00 ئەمشەو دوو یاری بەرێوە دەچێت، یانەی ئەرسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ئیشبیلیە و یانەی لانسیش میوانداری ئایندهۆڤن دەكات.
یارییەكانی كۆمەڵەی سێیەمی یانەپاڵەوانەكانیش لەكاتژمێر 10:00 شەو بەرێوە دەچێت، ریال مەدریدی خاوەن زۆرترین نازناوی خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی سپۆرتینگ براگای پورتوگالی، یانەی ناپۆلیش دەبێتە میوانی یۆنیۆن بەرلینی ئەڵمانی.
لە كۆمەڵەی چوارەمی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا لەكاتژمێر 7:45 ئێوارە ئینتەرمیلانی ئیتاڵی میوانداری رید بۆل سالسبۆرگی نەمسا دەكات و لەكاتژمێر 10:00 شەویش یانەی بەنفیكای پورتوگالی میوانداری ریال سۆسیدادی ئیسپانی دەكات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • دۆرتمۆند گه‌یشته‌ قۆناغی 16ی چامپیونس لیگ

    بروسیادۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی هه‌نگاوێكی تر له‌ گه‌یشتن به‌ قۆناغی 16می یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا نزیك كه‌وته‌وه‌ كاتێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌ شه‌شه‌م به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ میلانی ئیتاڵی برده‌وه‌.ماركۆ رۆیس له‌خوله‌كی 10 به‌لێدانی

  • ڤایرۆسی فیفا مانچستەریۆنایتد وێران دەكات

    یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یارییە نێودەوڵەتیەكان توشی زەرەری زۆر بوو دوو یاریزان لەدەست دەدات.ماركوس ڕاشفۆرد لە كاتی یارییەكەی نێوان ئینگلتەرا و ماڵتا لە پاڵاوتنەكانی یۆرۆی ٢٠٢٤ تووشی پێكان بوو، لەیاریگا چووە دەرەوە..لە گەڕی یەكەمی پاڵاوتنەك

  • پاڵاوتنی یۆرۆ..ئەرمینیا ئەركی وێڵزی بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكان زەحمەتكرد

    هەر لە كۆمەڵەی چوارەم ئەرمینیا ئەركی وێڵزی زەحمەتكرد لە گەیشتن بە كۆتاییەكانی یۆرۆی داهاتوو كاتێك لەگەڕی پێشكۆتایی بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.لۆكاس زیلارایان گۆڵەكەی ئەرمینیای لەخولەكی پێنج تۆمار كرد،لەكۆتا خولەكی گێمی یەكەمیش نایر تكنیزیا

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار