یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی یانەپاڵەوانەكانی ئاسیا بەردەوامی دەبێت، لەكاتژمێر 9:00 شەو لە كۆمەڵەی پێنجەم یانەی نەصری سعودی میوانداری دحێلی قەتەری دەكات.
نەصر لەدوو یاری رابردوو ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووەو خاوەنی شەش خاڵەو پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتوە،نەصر بەسەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و سادیۆ مانی و ئەندرسۆن تالیسكا دەیانەوێت بردنەوەی سێیەمی لەسەریەك تۆمار بكەن و خۆیان لە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو نزیك بكەنەوە.
هەرچی یانەی دحێلی قەتەرییە خاوەنی تاكە خاڵێكە پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە، ئەم یارییە تاقیكردنەوەیەكی زەحمەت دەبێت بۆ دحێل بۆ ئەوەی ئەنجامەكانی راست بكاتەوە، یارییەكەش كاتژمێر 9:00 شەو بەڕێوە دەچێت.