لەكاتی بەفیرۆچوو یانەی قوەجەوییە لە كۆمەڵەی سێیەمی یانەپاڵەوانەكانی ئاسیا لەگەڕی سێیەم لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بە یانەی ئیتیحاد جەددەی سعودی دۆرا.
لە یارییەكە یاریزانانی ئیتیحاد باشتربوون دەرفەتی تۆماركردنی گۆڵیان لەدەستدا، یاریزانانی جەوییەش ناوە ناوە هێرشیان دەكردە سەر گۆڵی ئیتیحاد، تا خولەكی چوارەمی كاتی بەفیرۆچووی یارییەكە خۆڕاگربوون، لەم كاتەدا عبدالرزاق حمد الله گۆڵی بردنەوەی بۆ ئیتیحاد تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش بە شەش خاڵ هاتە پێشەنگ و جەوییەش بە چوار خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوەو بریاریشە یاری گەرانەوەی نێوانیان لە شەشی مانگی داهاتوو لەشاری هەولێر ئەنجام بدرێت.