هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەوەی خەڵک نەیدەزانی دەربارەی کەرتی غەززە

کاتێک بێ بیرکردنەوە و بە خێرایی بەلای ڕووداوو کارەساتی غەززەو فەڵەستیندا تێدەپەڕیت ، ناحەقت نیە شێواوو تێکەڵ هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەیت ، چونکە لەلایەک لەناو ئەو ئازارو مێژووە داگیرکاریەدا نەژیاویت و نەت چەشتووە ، لەلایەکی تر چێژت لەو ئیمانە ڕاستەقینەو زانیاریت لەو هۆشیاریە پڕ لە هیمەت و ئیرادەو ورەبەرزیە نەبووەو نیە ،

بەڵام کەمێک ڕامان و وەستان و بەدواچوون بکەیت ، ئیتر هیچ نەبێت دەتوانیت کەمێک ووردتر بدوێیت و بنوسیت و هەڵوێست دەرببڕیت ،
بۆیە وەک سەرنج و هەندێک زانیاری چەند پێش چاوڕوونیەک دەنوسم
ـ بەپێی زانیاری هەواڵگریەکانی بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی لەغەززە زانرابوو کە اسرائیل بەهۆی خۆنمایش کردنە فریودەریەکانی حەماس کە لاوازو بێ هێز دەردەکەوت ، پلانێکی هەمەلایەنەی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی بەتەنسیق لەگەڵ سەرانی سەرمەست و سەرخۆشی عەرەب لەئایندەیەکی نزیکدا دانابوو ، کە بە بێ دەنگ و بێ هیچ کاردانەوەیەک کەرتی غەززە کۆنترۆڵ بکات و ئەوەشی ناڕازیە بیگوازێتەوە بۆ (بیابانەکانی سینا) لەمیصر ، بەڕەزامەندی حکومەتی خۆسەپێنی میسر ئۆردوگایەکی زۆرە ملێیان بۆ دروست بکات ،

بۆیە پاش خۆنمایشە فریودەرەکەی (ح م ا س ) بەپێی پلانێکی سەربازی و فیداکارانە و پڕلە گیان بەخشی شکستێکیان بەسەر جولەکەی داگیرکاردا هێنا ، کە هەتا مێژوو هەیە ئەو شکستە لەبیرناکات و ئەو ترسەی چووە دڵ و دەروونی جولەکە ساڕێژ نابێت ،

خەڵکی خۆڕاگری غەززە ئەم دۆخەی ئێستاو زۆۆر لەمەش خراپتریشی لەبەردەم دابوو بە بێ دەنگیش جێبەجێ دەکرا ، بۆیە ئەم داستان و خەبات و قوربانیدانەی پێ باشترە لەوەی بەزەلیلی و زۆرەملی ووڵاتی خۆی چۆڵ بکات ....

ـ ئەم جوڵە سەرسوڕهێنەرە هاوپەیمانێتی هەرێمی و نێودەوڵەتی نێوان اسرائیل و هەموو ووڵاتانی لێک ترازاند و هەڵیوەشاندەوە و بەتایبەت جموجوڵ و لێکترازانێکی چاوەڕوان نەکراوی لەپەیوەندیەکانی سەرانی عەرەب لەگەڵ اسرائیلی داگیرکەر دروست کرد ،

ـ گەلان و میللەتانی دونیا لەووڵاتانی عەرەب و ئەوروپی و ئەمریکی و گەل و نەتەوەکانی تریش بەخەبەرهاتن و لە نامرۆڤی و وەحشیگەری جولەکەی داگیرکەر هەڵوێستیان وەرگرت و خەبات و تێکۆشانی خەڵکی خۆڕاگری غەززەو دۆزە ڕەواکەی بردە قۆناغێکی تر ..

ـ ئەم گەردەلولە بۆ هەموو جیهانی سەلماند کە سەهیۆنیەت ئەو شەبەح و فۆبیا ترسناک و کاریزما گەورە نیە کە خەڵک وای لێ دەڕووانی کەئەمانە بە خوای سەر ئەرزیان دادەنان ، بەڵکو بێ ئیمکانیەتترین و بێ کەرەستە ترین هێزی سەربازی لەجیهاندا توانی هەموو سنورو کەرامەت و وجودی بشکێنێت ..

ـ ئەم خەبات و گیان فیداییە توانی دۆزەکەی خۆی لە کۆتایی پێ هێنانێکی بێدەنگ و حەتمی ، بکات بەسەرکەوتن و دۆڕانیش بۆ دوژمنەکەی ....

ـ پانزە ڕۆژە دوژمنی شکستخواردوو دەتلێتەوە بەدەم ئەم ئازارەوە ، بەڵام نەیتوانیوە هەنگاوێک پێشڕەوی بکات ، چونکە دەزانێت چ هێزێکی خاوەن بیروباوەڕ لەبەردەمیدایەو چۆن لەپشتەوە بۆی دێتەوە ، بۆیە هەرهەنگاوێک بڕواتە پێشەوە درزی شکستەکەی ئەوەندەی تر گەورە دەکات و بەیەکجاری ئابڕووی دەچێت ....

ـ ئەم تۆفانە زۆر دۆست و هاوبیرو هاوکاری جولەکەی بۆ خستینە ڕوو ، بۆ خەڵک و جەماوەرەکەش ڕوون بوویەوە دۆستانی جولە تا کوێ هاتوون ، ئیتر پێویست ئەکات باش لەهەموو میمبەرو ڕەوت و فکری ناتەدروست و ڕادیکاڵ و توندڕەو تێ بگەن ،
ـ درۆزنی و دۆستایەتی زلهێزانیش دەرکەوت و ڕووی ڕاستەقینەیان ڕوون بویەوە و ماسکی درۆینەیان کەوت ..

ـ کەرتی غەززە لەناوگەمارۆیەکی جیهانی دابوو کە کۆی ژیانی ئاسایی خەڵکەکەی لەڕووی هەژاری و تەندروستی خۆشگوزەرانیەوە لەمەترسی دابوو ، تائاستی مەرگ و لەناوچوونی هێواشی بەکۆمەڵ ، بەهۆی زەلیلی ووڵاتانی عەرەب و ستەمکاری جولەکەی داگیرکەرو هاوپەیمانەکانیەوە گەمارۆی تەواو درابوو ، ئەم ئۆپەراسیۆنە هەموو ئەو ئەگەرو مەترسیە جەماعیەی کەمکردەوە .....

ـ دۆزی قودس و (ئەقسا) دۆزی هەموو گەلانی موسڵمان و ئازادی خوازانی جیهانە ، بۆیە ئەم دۆزەش بەتەواوی زیندوو بویەوە
دیارە ئەم هەموو ئەگەرانە پێویستی بەخوێن و خەبات و گیان بەخشین هەیە ، بۆیە بەهەموویانەوە ئەم ئیختیارەیان هەڵبژاردوو تائەم چرکە ساتەش لەژێر ئاگرو ئاسندا هەر دەڵێن خۆڕاگرین (حسبناالله ونعم الوکیل )چۆک دانادەین گیان دەبەخشین بەڵام بەسەربەرزی ...

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • بایکۆت شکا یان تێک شکا

    (بایکۆت) خۆی لە دەست هەڵگرتن لەکارێک لەبەرامبەر ستەمێک کەلێت دەکرێت دەوترێت ، ئەکرێت ئەم جوڵە سەرکەشانە بەتەنها بکرێت یان بەگروپ ، ئەکرێت بڕۆیتەوە بۆ ماڵەوە یان بکرێت بە ناڕەزایەتی جەماوەری و سەربکێشێت بۆگردبونەوە و خۆپیشاندان ، هەرچۆنێک ببێت تا نەگە

  • یەکگرتوو، لەناشرینترین کات جوانترین شتی فێرکردین

    لە ناشرینترین ساتەکانی ڕۆژگاردا،جوانترین شتەکانی فێرکردین یەکگرتوو ! دەکرێت چاوەڕوانی زیاترمان لە یەکگرتوو هەبێ و چاوەڕوانی جوڵەو جوهدی زیاتر بین لێیان ،چوونکە هێزە مەعنەوی و مرۆیەکەی یەکگرتوو توانای زیاتر لەوەی هەیە ، کە یەگرتوو کردوویەتی ،بەڵام هە

  • دەسەڵات ڕاستگۆبوایە، ئەمڕۆ لەبری بایکۆت مامۆستا وانەی کوردایەتی دەوتەوە

    گەر دەسەڵاتداران راستگۆ بوونایە ئەمڕۆ كەس بۆ مووچە نەدەهاتە سەرشەقام   - گەر دەسەلاتداران لەماوەی ساڵانی رابردوو راستگۆ بوونایە لەگەڵ خەڵك ، بە راستگۆیی و دڵسۆزی خزمەتی وڵات و نیشتیمان و خەڵكیان بكردایە ئەمڕۆ هیچ كەس بۆ داوای موچە نەدەهاتە سە

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار