هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

قەرزەکانی یانەی هەولێر !!!

ماوەی چەند رۆژێکە بابەتی قەرزە کۆنەکانی یانەی هەولێر هاتوونەتەوە بەر باس و هەرچی یاریزانی پێشووی یانەکە بووە، دەرگای یانەو بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عیراقی گرتووەو داوای شایستە داراییەکانی پێشووی دەکات!
لە کوردەواری دەگوترێ قەرز کۆن دەبێ، بەڵام نافەوتی، ئەوەتا دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ لوئەی سەڵاحی گۆڵکاری مێژوویی یانەی هەولێر هاواری لێهەڵساوەو بە دەنگی بەرزەوە داوای پارەکەی دەکاتەوە، بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا زیاتر لە دوازدە یاریزان سكاڵایان تۆمار کردووەو داوای قەرزەکانیان لە هەولێر دەکەنەوە، هەروەها داوا لە یەکیەتی تۆپی پێی عیراقیش دەکەن تا دوای پاکتاوکردنی شایستە داراییەکانیان، رێگە بە یانەکەی پایتەختی هەرێم نەدرێت بەشداری لە خولی پیشەگەراندا بکات.
ئەوەی لای من سەیرەو گومان هەڵدەگرێت، بڕو قەبارەی ئەو قەرزانە نیە، بەڵکو کات و ساتی ئەو سکاڵایانەو هێرشی بەرفراوانی میدیای عیراقیە! باشە ئەو یاریزانانە بۆ بەر لە ١٠ ساڵ سکاڵایان لەسەر کارگێڕی یانەکە تۆمار نەدەکرد؟ خێرە ئێستا بە دەنگی بەرزەوە داوای مافەکانیان دەکەن؟ لە کاتێکدا تەنها یەک هەفتە بۆ دەستپێکی خولەکە ماوە! بۆیە من پێموایە کەسانێکی شۆڤینی لە بەغدا هەن و حەز بە چارەی هەولێرو پێشکەوتنی ناکەن، مەبەستیانە بەو بیانووە یانە کوردستانیەکە لە خولەکە دووربخەنەوە، گەر وانیە، بۆچی کەس بەلای یانەکانی دیکەوە ناچێ؟! دوو یانەی بەغداو چەند یانەیەکی دیکە ناوەڕاست و باشووری عیراق بە هەمان شێوەی هەولێر قەرزارن، لێ کەس هەر باسیشیان ناکات!
دیارە ئەو قسەیەی من بیانوو نیە بۆ خراپی ئەدای ئەو دەستەیەی کە یانەکەی قەڵاو منارەی خستۆتە ژێر باری ئەو هەموو قەرزە کە مەزەندە دەکرێت زیاتر لە دوو ملیار دینار بێ، هەروەها مەبەستیشم نیە نووسینەکەم وەک شەرعیەتدان بە زەوتکردنی مافی یاریزانەکان لێکبدرێتەوە، بەڵام کات و ساتی ئەو سکاڵایانە و زیندووکردنەوەیان دوای ئەو هەموو ساڵەو سەنگەر گرتن و هێرشی فراوانی میدیایی لە ئێستادا، دەمگەیەنێتە ئەو بڕوایەی کەو ئەو کەیسە بە مەبەست دەجوڵێندرێت و ئامانجەکەشی لەکەدارکردن و زیانگەیاندنە بە یانەی هەولێر.
بۆیە پێویستە پارێزگاری هەولێر بەپەلە بێتە ناو بابەتەکەو خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو کەیسە بکات و میکانیزم و رێگە چارەی خێرا بۆ دەرچوون لەو کێشەیە بدۆزێتەوە، چونکە قەبارەی قەرزەکان و فاکتەرەکانی چارەسەر لە سەرووی توانای دەستەی کارگێڕییە، بۆیە گەر بە خێرایی رێگە چارەیەک نەدۆزنەوە، بەدووری نازانم لە دوا خولەکدا گۆڵی زێڕین لە هەولێر بکرێت و لە خولەکە دووربخرێتەوە! بەو هۆیەوەشەوە یانەکە دوو جار زیانمەند دەبێت، قەرزی کۆن و گرێبەست و مووچەی یاریزانانی ئێستای تیپەکەی دەکەوێتە ئەستۆ، خۆ ئەگەر بەو دۆخەی ئێستاش رێگەی بە بەشداریکردنی پێبدرێت، دڵنیام یانەکە بەهۆی ئەو کێشانەو فشاری شۆڤینیانەی میدیای عەرەبی، ناتوانێ ئەنجامی باش بەدەست بهێنێ، ئەمەش پیلان و ئامانجە دوورەکەی بەرەی دژ بە هەولێرە کە لە هەردوو باردا کۆتاییەکەی بە قازانجی ئەوان دەشکێتەوە!
لە کۆتاییدا بە گرنگی دەزانم هاوشان لەگەڵ چارەسەری کێشەی قەرزەکان، لیژنەیەکیش بۆ هۆکارەکانی کەڵەکەبوون و قەرزاربوونی یانەکە پێکبهێنرێت، وەک زانیومە جگە لە یاریزانان، یانەکە پارەی چەند هۆتێل و خواردنگەیەکیش قەرزارە! پێویستیشە بە وردی لە خەرجی و داهاتی چەند ساڵەی یانەکە بکۆڵڕێتەوەو کەسانی کەمتەرخەم و گەندەڵ رووبەڕووی لێپێچینەوەو سزا بکرێنەوە، ناکرێ یانەیەک بە ئەندازەی هەولێر گەورە، بەو شێوازە ناتەندروستە مامەڵەی کردبێت کە بەهۆیەوە ئێستا بۆتە بنێشتە خۆشەی سەر زاری تەواوی میدیای عیراقی!

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • دۆرتمۆند گه‌یشته‌ قۆناغی 16ی چامپیونس لیگ

    بروسیادۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی هه‌نگاوێكی تر له‌ گه‌یشتن به‌ قۆناغی 16می یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا نزیك كه‌وته‌وه‌ كاتێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌ شه‌شه‌م به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ میلانی ئیتاڵی برده‌وه‌.ماركۆ رۆیس له‌خوله‌كی 10 به‌لێدانی

  • ڤایرۆسی فیفا مانچستەریۆنایتد وێران دەكات

    یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یارییە نێودەوڵەتیەكان توشی زەرەری زۆر بوو دوو یاریزان لەدەست دەدات.ماركوس ڕاشفۆرد لە كاتی یارییەكەی نێوان ئینگلتەرا و ماڵتا لە پاڵاوتنەكانی یۆرۆی ٢٠٢٤ تووشی پێكان بوو، لەیاریگا چووە دەرەوە..لە گەڕی یەكەمی پاڵاوتنەك

  • پاڵاوتنی یۆرۆ..ئەرمینیا ئەركی وێڵزی بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكان زەحمەتكرد

    هەر لە كۆمەڵەی چوارەم ئەرمینیا ئەركی وێڵزی زەحمەتكرد لە گەیشتن بە كۆتاییەكانی یۆرۆی داهاتوو كاتێك لەگەڕی پێشكۆتایی بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.لۆكاس زیلارایان گۆڵەكەی ئەرمینیای لەخولەكی پێنج تۆمار كرد،لەكۆتا خولەكی گێمی یەكەمیش نایر تكنیزیا

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار