نەصر هاتە سێیەمی ریزبەندی خولی رۆشنی سعودی دوای بردنەوەی لە زمك بە زەحمەت لەگەڕی 10می خولەكە بەئەنجامی 2-1 گۆڵ.
جۆرج كیڤن نكۆدۆ لەخولەكی دووەمی كاتی بەفیرۆچووی گێمی یەكەم گۆڵی پێشكەوتنی زمكی تۆمار كردوو ئەم گێمەش بەم گۆڵە كۆتایی هات.
لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە حەفت خولەك ئەندرسۆن تالیسكا گۆڵی بەرامبەری بۆ نەصر تۆمار كردەوە، دوای چوار خولەكی تریش كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی بردنەوەی نەصری تۆمار كرد ئەمەش گۆڵی ژمارە 11 بوو لەم وەرزە تۆماریكرد پلەی یەكەمی ریزبەندی گۆڵكارانی گرتوەو نەصریش بە 22 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە.