ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌سه‌ده‌ی 14و شوێنگرتنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی بێزه‌نتی لهئهنادۆڵو رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا په‌ناگه‌ی رزگاربوون بوو، كه جوله‌كه هه‌ڵاتووه‌كان لهئیسپانیاو ده‌وڵه‌تانی تری ئه‌وروپا په‌ییان پێبرد. به‌جۆرێ ئه‌وروپا له‌سه‌ده‌ی 16 له‌ناسه‌قامگیری سیاسی‌دا ده‌ژیا، له‌ماوه‌ی دادگاكانی پشكنین‌و، ئازادیه ئاینییه‌كان كۆت‌و به‌ند كرابوون له‌ئه‌وروپا. سه‌ره‌تای كۆچ‌و ره‌وی ئاشكرای جوله‌كه‌كان بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌سه‌رده‌می سوڵتان سلێمانی قانونیدا (1520-1566) بوو، پاش ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی جوله‌كه توشی بوو، كۆچیان كرد بۆ ناوچه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی جگه لهفهلهستینو سیناو له‌دادگاكانی پشكنین هه‌ڵاتن. جوله‌كه ده‌ستیان دایه كاری بازرگانی دونیایی، پاشان ده‌ستیان كرد به‌زاڵبوون به‌سه‌ر سه‌رجه‌م جومگه ئابوورییه‌كان له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا.
ده‌وڵه‌تی عوسمانی لهپشكوتنیهوه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی‌و دادگه‌ریی دامه‌زراوه له‌نێوان سه‌رجه‌م هاوڵاتیانیو سوڵتانه‌كانی عوسمانی مامه‌ڵه‌یه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌دا كردووه. له‌و كاته‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئازادی ئایینی پێداون، جوله‌كه رۆڵێكی كاریگه‌ریان گێڕاوه، به‌شێوه‌یه‌ك وته‌بێژیان به‌ناوی تایه‌فه‌ی جوله‌كه‌وه هه‌بووه‌و، داننراوه به‌مافه یاساییهكانیاندا (یه‌كسانی له‌به‌رده‌م یاسا)و ئازادی پهرستشو ئازادی پێكهێنانی رێكخستنی سیاسی‌و دامه‌زراندن له‌پۆسته كارگێڕییه‌كاندا، تاوای لێهات بوونیان له‌وكاته‌دا بووه بكه‌رێك له‌ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رباری رۆڵیان له‌كاروباری دارایی‌و بانكیشدا. كۆمه‌ڵه‌ی (خۆشه‌ویستانی زایۆن) رۆڵێكی دیاری له‌رێكخستنی كۆچی جوله‌كه بۆ فه‌له‌ستین هه‌بوو، به‌تایبه‌ت كار‌و رێكخستنه‌كانی له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌سه‌ركرده جوله‌كه‌كانی وه‌ك (لولونتنو واینبرگی روسی‌و فرایمنی پۆڵهندیو هابسنی روسی‌و هابگنی ئه‌ڵمانی). له‌ساڵی 1897 كۆنگره‌ی یه‌كه‌می زایۆنیزم له‌شاری بازلی سویسرا، به‌سه‌رۆكایه‌تی (تیۆدۆر هیرتزل- Theaodr Hertsl)، (1860-1904)و جوله‌كه‌یه‌كی تر به‌ناوی (ماكس نورداو) به‌سترا، له‌و كۆنگره‌یه‌دا نزیكه‌ی دوو سه‌د نوێنه‌ری جوله‌كه ئامادهبوونو له‌سه‌راسه‌ری جیهانه‌وه هاتبوون.
كۆنگره‌ی ناوبراو یارمه‌تی په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆشه‌ویستانی زایۆنی دا‌و دواتر گۆڕا بۆ جوڵانه‌وه‌ی زایۆنیزم‌و ئه‌و كۆنگره‌یه نێرده‌ی جوله‌كه‌ی به‌دواداهات، كه ده‌ستی به‌جوڵه كرد بۆسه‌رجه‌م ئاراسته‌كان له‌پێناوی به‌دیهێنانی خه‌ونی جوله‌كه له‌فه‌له‌ستین، یه‌كه‌م نێرده‌ی ئه‌و نێرژانهش بۆ لای سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م (1876-1909) رۆیشت. له‌هه‌وڵێكدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی زایۆنیزمه‌وه بۆ رازیكردنی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م سه‌باره‌ت به‌بنه‌مای كۆچكردنی جوله‌كه بۆ فه‌له‌ستین، هیرتزل بارودۆخی خراپی ئابووریی قۆسته‌وه، كه ئه‌وكاته ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌یناڵاند، هه‌وڵیدا یارمه‌تی دارایی گه‌وره بخاته‌ڕوو له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م له‌هه‌ندێ زه‌وی له‌قودسی پیرۆز بۆنیشتهجێكردنی جوله‌كه تیایدا.
به‌جۆرێ له‌یاداشته‌كانیدا ده‌ڵێت:"له‌سه‌رمانه بیست ملیۆن لیره خه‌رج بكه‌ین بۆ چاك كردنی بارودۆخی دارایی له‌توركیا...دوو ملیۆنی وه‌ك به‌ها بۆ فهلهستینو ئه‌ویتری بۆ رزگاركردنی توركیای عوسمانی به‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی وه‌ك رێخۆشكردنێك بۆ رزگاربوون لهنێرده ئه‌وروپیه‌كان... له‌پاشان دوای ئه‌وه هه‌ڵده‌ستین به‌كۆمه‌ك كردنی سوڵتان به‌هه‌ر قه‌رزێكی تری نوێ، كه داوای بكات". له‌مباره‌وه هیرتزل ژماره‌یه‌ك هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ هێزه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی بده‌ن له‌ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م، هه‌روه‌ك هیرتزل لینولنسكی بهڵێنیدا بهرتیلێك به‌بڕی ملیۆنێك جونه‌یهی ئیسته‌رلینی بخاته به‌رده‌م سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی فه‌له‌ستین، سه‌رباری پێشكه‌شكردنی قه‌رز بۆ به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م ئامرازه‌كانی هیرتزلو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا كاریان ده‌كرد فریوی نه‌دا، به‌جۆرێ وه‌ك به‌ربه‌ستێكی رێگر له‌به‌رده‌م چاوچنۆكی زایۆنیهكاندا وه‌ستایه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر پێشنیازه‌كه‌ی هیرتزلدا ره‌تیكرده‌وه‌و وتی:"ئامۆژگاریت ده‌كه‌م هه‌رگیز له‌و كاره‌دا نه‌ڕۆی، نه دهیخهمڵێنمو نه‌ته‌نها یه‌ك بستیش له‌وڵات ده‌فرۆشم، له‌به‌رئه‌وه‌ی هی من نیه، به‌ڵكو هی گه‌له‌كه‌مه. گه‌له‌كه‌م به‌رشتنی خوێنی خۆیان ئه‌و ئیمپراتۆریهتهیان به‌ده‌ستهێناوه، دواتریش به‌خوێنیان له‌پێناویدا غه‌زایان كردووه، بهخوێنیشمان دایده‌پۆشین به‌رله‌وه‌ی رێگه بده‌ین به‌هیچ یه‌كێك لێمان داگیر بكات...
با جوله‌كه پارێزگاری لهپارهكانیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی دابه‌شبوو، ئه‌وكاته جوله‌كه بێبه‌رامبه‌ر فه‌له‌ستینی ده‌ستده‌كه‌وێ، به‌ڵام دابهشنابێت ته‌نها مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشهكانمانا نه‌بێت، رازیش نابین بهتوێكاریمان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت". له‌ساڵی 1885 سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م فه‌رمانێكی دهركردو تیایدا تاپۆكردنی زهویو عه‌قاراتی له‌فه‌له‌ستین له‌سه‌ر خه‌ڵكی بیانی قه‌ده‌غه‌كرد له‌گه‌ڵ رێگرتن له‌دروستكردنی نیشینگه‌ی جوله‌كه‌و كڕینی زه‌وی له‌لایه‌ن جوله‌كه‌وه له‌فه‌له‌ستین، هه‌روه‌ك ماوه‌ی مانهوهشیانی ته‌نها به 3 مانگ دیاریكرد ئه‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی حه‌ج. كاتێك رووداوه‌كان شكستی په‌یوه‌ندیه‌كانی زایۆنیزمی له‌گه‌ڵ سوڵتان سه‌لماند، سه‌رانی زایۆنیزم هاریكاریان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا به‌پێویست زانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی فه‌له‌ستین بهپشتگیریو یارمه‌تیان به‌و پێیه‌ی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه، كه بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كه‌ن له‌جێگه‌ی بنكه‌یه‌كی ئابووری ئه‌وروپی ده‌بێت له‌ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا. هیرتزل جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی نا‌ئومێد بووه له‌به‌ده‌ستهێنانی هیوای جوله‌كه لهفهلهستینو جوله‌كه‌ش ناتوانێت بچێنه ناو زه‌وی بهڵێنپێدراوهوه (فه‌له‌ستین) تاوه‌كو سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی بێت، بۆ ئه‌وه جوله‌كه هه‌وڵ بۆ شێواندنی وێنه‌ی ده‌دات له‌كاتی فهرمانڕهواییو له‌مێژووشدا. دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م بانگه‌شه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه دووباره‌كانی جوله‌كه‌ی بۆ داگیركردنی فه‌له‌ستین ده‌كرد ترسی بوو لهكڵپهسهندنی سۆزی ئاینی ئیسلامی دژی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ناوی ده‌برد به بیرۆكه‌ی(پان-ئیسلامیزم)، ئه‌و بیرۆكه‌یه، كه فاكته‌رێكی نوێی زیندووكرده‌وه له‌و بواره، كه پشتیوانی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی بكات به‌رامبه‌ر ئاڵنگاریه‌كانی ئه‌وروپاو پلانه‌كانیان، كه چاوه‌ڕێی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی ده‌كرد، به‌تایبه‌ت دوای جێبه‌جێكردنی هێڵی ئاسنی حیجاز، ئه‌مه‌ش زایۆنیزم مهترسیهكهیان ده‌زانی، بۆیه ده‌ستیان كرد به‌پلاندانان بۆ ته‌وقدانی. جوله‌كه‌ی شاری دۆنمه به‌هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ زایۆنیزم‌و داگیركه‌ر له‌و ماوه‌ی ئه‌و لاوازیه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی پیاتێدهپهڕی، ئه‌و جوله‌كانه ئامرازی جێبه‌جێكردنی گه‌وره‌ترین دوو جوڵانه‌وه بوون، كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌خۆوه‌ی بینیبێت، ئه‌وانیش:
- جوڵانه‌وه‌ی زایۆنیزم، كه ئامانجی دامه‌زراندنی نیشتمانێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو بۆ جوله‌كه له‌فه‌له‌ستین.
- جوڵانه‌وه‌ی دووه‌م بریتی بوو له‌كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی، كه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر پانورامای ژیان له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا هه‌بوو، بووه هۆی كه‌وتنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌و، دامه‌زراندنی كۆماری توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كه‌مال (ئه‌تاتورك- دواتر). كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو شاری (ساڵۆنیك) یان كرده باره‌گای خۆیان له‌به‌ر بوونی ژماره‌یه‌كی گه‌وره لهجولهكهی دۆنمه، به‌جۆرێ (23ی ته‌مموزی 1908) جاڕی كوده‌تایان به‌سه‌ر سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م دا‌و له‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیان داڕنی تاوه‌كو رووداوه‌كانی نیسانی 1909.
پاش دوورخستنه‌وه‌ی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م مه‌حافلی ماسۆنی رۆڵێكی گرنگیان گێڕا له‌داڕشتنی بنه‌ماو سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی، جوله‌كه هه‌ستا به‌رۆڵێكی گه‌وره‌تر له‌هاندان له‌سه‌ر پارچه پارچه‌كردنی شكۆی خهلافهتو رووكردنه سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی توركی‌و توركاندن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تریش، كه په‌یوه‌ندیان هه‌بوو له‌ژێر ئاڵای ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا. ئیتیحادییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیتنیكی توركی قۆسته‌وه به‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی وهزیفهكانو گواستنه‌وه‌ی ئهفسهرانو تهحهكومكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و هاندانی رۆژنامه‌گه‌ری، كهنهعرهتهی تۆرانیزمی به‌رز راده‌گرت. به‌جۆرێ بیری نه‌ته‌وه‌یی تورك له‌توركیا له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵه‌ی توركه لاوه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی تۆرانیزم له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قییه‌وه پشكوت، دیارترین بیریارانی جوله‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات (ئه‌میل دۆركایم)ی جوله‌كه‌ی فه‌ره‌نسی بوو، به‌ڵام له‌ناوخۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی (مۆئیز كۆهین)ی رۆژنامه‌وان بوو، كه‌پشكی هه‌بوو له‌پلاندانان له‌سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی تۆرانیزمو، حكومه‌تی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی دوای كه‌نارگیركردنی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووهمو له‌سه‌ری رۆیشت.
ئاكامی سیاسه‌تی تۆرانیزم، كه له‌سه‌ری رۆیشتن‌و سودیان لێبینی بریتی بوو لهجهختكردنهوه لهیهكپارچهیی دهوڵهتو به‌دیهێنانی ناوه‌ندێتی دهسهڵاتو كاركردن بۆ ئاوێته‌كردنی ره‌گه‌زه جۆراوجۆرهكانو هه‌وڵدانی به‌كاوه‌خۆ بۆ توركاندن. بهسهیركردنێك بۆ پێكهاته‌ی رهگهزییو هزریی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی دیاری ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی پێویستبوو سه‌ركردایه‌تی ئه‌و رێ‌و شوێنانه بكه‌ن، كهدهڕژێته خزمه‌تی پرۆژه‌ی زایۆنیزمهوهو هیرتزل پێشتر بۆ سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م خستیه‌ڕوو، ناوبراویش ره‌تیكرده‌وه، به‌ڵام كاروباره‌كان گۆڕان‌و سوڵتانیش له‌ساڵی 1909 كه‌نارگیر كرا، بۆیه هه‌وڵه‌كانی زایۆنیزم قۆناغی تازه‌ی له‌خۆگرت له‌م بارودۆخه نوێیه‌دا، به‌تایبه‌ت، كه زایۆنیزم ده‌ستێكی راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆی لهپشكوتنی هه‌مان بارودۆخدا هه‌بوو.
زایۆنیزم سه‌ركه‌وتوو بوو به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئیتیحادییه‌كان بۆ لابردنی كۆت‌و پێوه‌ندی كۆچكردنی جوله‌كه بۆ فهلهستینو رێگه‌دان به‌تاپۆكردنی زه‌وی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی جوله‌كه پۆستی ههستیارو گرنگی له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا گرته‌ده‌ست. كێشه‌ی زایۆنیزم مایه‌وه تاههڵایسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، كاتێك جوڵانه‌وه‌ی زایۆنیزم دركی كرد، كه(ده‌وڵه‌تی جوله‌كه) ته‌نها وه‌ك خه‌ونێك ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر كۆمه‌كی‌و هێزی داگیركه‌ره گه‌وره‌كان بهدهستنههێننو رزگاری نه‌كه‌ن له لهناوچوونو كه‌وتۆته ناویه‌وه. (حاییم وایزمه‌ن-Haim weizman)، (1874-1952)ی سه‌ركرده‌ی جوله‌كه‌ی زایۆنیی به‌بنه‌چه روسی سه‌ركردایه‌تی كاركردنی جوله‌كه‌ی به‌ئاراسته‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی زایۆنیزم له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا كرد، به‌جۆرێ باشترین هاوپه‌یمانی له‌و په‌یوه‌ندیانه بینی به‌و پێیه‌ی هێزی گه‌وره‌ی داگیركه‌ره، به‌هۆی قورسایی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی. له‌ئاكامی شكستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی (1914-1918)، كه‌بووه هۆی دابه‌شكردنی موڵك‌و ماڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌نێوان ئینتیدابی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا به‌گوێره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ 1916، به‌پێی به‌ڵێنی به‌لفۆر ساڵی 1917 فه‌له‌ستین به‌خشرا به‌جوله‌كه(به‌لفۆر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو)، له‌گه‌ڵ داگیركردنی به‌شێكی گه‌وره له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی.