وه‌ك چۆن ئه‌م هێرشه‌ی ده‌كریته سه‌ر غه‌ززه هه‌ڵوێستی ولاتانی ده‌رخست له پشتیوانی له‌سته‌مكار و داكۆكی كردن له سته‌ملێكراو به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئاستی میدیاش به‌ره‌ی چه‌واشه‌كار و داكۆكی له‌سته‌م و دروستكردنی هه‌والی فه‌یك و ناراست و وه‌رگرتنی لیدوان له ئیسرائییله‌وه به‌ناوی هاوسه‌نگی میدیایی و میدیایی داكۆكیكار له سته‌م و ناره‌وایی جیاكرده‌وه ، هه‌ر كات رۆژئاوا راستگۆ بوو له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادی و ئه‌و بابه‌تانه‌دا ئه‌وه ئاساییه میدیاش له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌وان پابه‌ند بێت به پرنسیپه پیشه‌ییه‌كانه‌وه و لیدوانیان بگوازیته‌وه و هاوسه‌نگی بپاریزیت به‌ڵام كاتێ رۆژئاوا خۆی سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕ و سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و داگیركاری و سه‌رچاوه‌ی بۆمبێكه كه به‌سه‌ر مناڵ و خه‌سته‌خانه و ماڵی هاولاتیانی بیتاواندا داده‌باریت باسی میدیای پرۆفیشناڵ و هاوسه‌نگی جگه له گیلایه‌تی و كۆیلایه‌تی هیچی تر نیه ! ئاخر ئه‌و خۆی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌ت و ژیانی بریتی یه له درۆ له فه‌یك له چه‌واشه چۆن تۆ دییت پیوه‌ری هاوسه‌نگی و پیشه‌یی بۆ به‌كاردێنیت ؟ ئه‌و خۆی درۆ ده‌كات له‌گه‌ل دروشمه‌كانی خۆیدا خێره تۆ له مه‌لیك مه‌لیكتریت و ده‌ڵییت ده‌بێت قسه‌كانی ئه‌ویش بگوازمه‌وه ؟ ئه‌و هه‌موو دروشمه‌كانی خۆی ده‌كات به قوربانی به‌رمیلیك نه‌وت تۆ چۆن به فریشته‌ی ده‌بینی و وا ده‌زانی هه‌رچی ئه‌و ده‌یڵێت راست و ره‌وانه ؟! رۆژئاوا به‌گشتی له قه‌یرانی ئه‌خلاقدایه تۆ چۆن ئه‌خلاقی لی ده‌كریت ؟ رۆژئاوا به‌گشتی ئێسته و مێژویان خوێنی لێده‌چۆریت تۆ به چ پێوه‌ریك ئاشتی و ئارامی و دڵنیایی لێ ده‌خوازیت .. ئاخر (فاقد الشيء لا يعطيه) ئه‌وان خاڵین له به‌ها و پرنسیپ و ره‌وشت ناكریت پێمان بفرۆشنه‌وه ، شه‌رمیكی گه‌وره‌یه خوێن له جسته‌ی ناوچه‌یه‌كی داگیركراوی وه‌ك غه‌ززه ده‌چۆریت كه‌چی بابای میدیاش به‌ناوی هاوسه‌نگیه‌وه دژه مرۆڤیك له ته‌لئه‌بیبه‌وه وه‌رگریت و وه‌ك شرۆڤه‌كاری سیاسی باسی روداوه‌كان و هۆكاره‌كانمان بۆ بكات ! تۆ كه‌خوینی مناڵیك هه‌ستت ناجوڵینی به‌ر له‌وه‌ی میدیاكار نه‌بیت مرۆڤ نیت ! مرۆڤ نه‌بونیش هه‌موو سیفه‌ت و ناویكی تر كه پاشگر بیت ده‌سریته‌وه و به‌های نامینیت بۆیه من به‌رله‌وه‌ی میدیاكاربم مر‌ۆڤم ، مرۆڤێك سته‌م به سته‌م ده‌بینم و چاوم به‌رامبه‌ر مناله په‌پوله‌ئاساكانی فه‌له‌ستین داناخه‌م له ژێر هیچ ناو و پاساویكدا .
عبدالکریم احمد - بەڕێوەبەری گشتی كەناڵی سپێدە