هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر فلیپینی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر، باشووری فلیپینی هەژاند.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ناوەندی ڕووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS)ەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە بوومەلەرزەکە لە کەناراوەکانی شاری سارانگانی باشووری فلیپین ڕوویداوە.

بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو بوومەلەرزەیەدا کە قووڵایی نزیکەی 120 کیلۆمەتردا روویداوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لێنەکەوتووەتەوە.

لە مانگی ئەیلوولیشدا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 پلە بەپێوەری ڕێختەر لەو وڵاتە ڕوویدا.

فلیپین کە یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان زۆررترین بوومەلەرزە تیایدا ڕوو دەدات، دەکەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە و گڕکانی ناسراو بە ''پشتێنەی ئاگرینی زەریای هێمن''.

 

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار