هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمریکادا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە دەنگی ئەندامانی پارتەکەی خۆی پۆستەکەی لێوەرگیرایەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، کیڤن مەککارسی دوای ئەوەی لە ناو کۆماریخوازەکاندا پشتیوانی کەمی کرد، لە دەنگدانێکدا لە نێو ئەنجوومەنەکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، بەمەیش بووە یەکەم سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کە لە مێژووی ئەمریکادا بە دەنگی ئەندامانی پارتەکەی خۆی لەو پۆستەی دووربخرێتەوە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە سەر لیستی کۆماریخوازەکان، مات گەیتس، دوێنێ پێشنیارێکی پێشکەش کرد بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە مەککارسی کە ئەویش کۆماریخوازە، ئەمڕۆ پێشنیارەکەی خرایە دەنگدانەوە.

پێشنیارەکە بە ٢١٦ دەنگی "بەڵێ" بەرامبەر بە ٢١٠ دەنگی "نەخێر" پەسەند کرا.

لەو دەنگدانەدا کە تیایدا مەککارسی دوورخرایەوە، جگە لە دیموکراتەکان، هەشت کۆماریخوازیش بە بەڵێ دەنگیان پێدا.

بەو شێوەیەش مەککارسی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دوورخرایەوە، بەڵام بەردەوام دەبێت لە ئەندامێتی ئەنجوومەنەکە.

هەتا هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە، پاتریک مەکهێنری کۆماریخواز، وەک سەرۆکی کاتیی ئەنجوومەنی نوێنەران دانرا.

زیاتر لە ١١٠ ساڵە ئەمە یەکەمجارە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا دەنگدان دەکرێت بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە لە پۆستەکەی.

مەککارسی دوای ئەوەی لە ناو پارتەکەی خۆیدا پشتیوانی کەمی کرد، لە مێژووی سەردەمیانەی ئەمریکادا، یەکەم سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانە کە بە دەنگی ئەندامانی پارتەکەی خۆی لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار