لە نزیک شاری مێستری ئیتاڵیا، پاسێک لە پردێکەوە کەوتەخوارەوە، بەپێی ئامارە بەراییەکان، ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنی ئیتاڵیا، پاسێکی گەشتیاری کە لە شاری مێستری باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەوە دەچوو بۆ مارگیرا، بەهۆکارێک کە هێشتا دیار نییە، لەسەر پردێکی ڕێگای A4 کەوتووەتە خواردەوە.
دوای ئەوەی پاسەکە لە بەرزایی ١٥ مەترەوە کەوتەخوارەوە، کەوتە سەر هێڵێکی ئاسنین و پاشان بەهۆی کاریگەری بەرکەوتنەوە ئاگری گرت.
دوا بە دوای ڕووداوەکە ڕێگاکە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەریشدا ڕاگیرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای ڤێنێدیک، بەگوێرەی ئامارە بەراییەکان لەو ڕووداوەدا ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەس برینداربوون و چەند کەسیش بێسەروشوێنن.