لە ویلایەتی سیکیم لە هیندستان، لافاو ڕوویدا و بەپێی ئامارە بەراییەکان 30 کەس بێسەروشوێن بوون کە 23یان سەربازن.
بەپێی هەواڵێکی هیندوستان تایمز، بەڕێوەبەری گشتیی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات لە ویلایەتی سیکیم، پرابهاکار رای، باسی لەوە کرد کە کاتژمێر 22:00 بەکاتی ناوخۆ، لە ناوچەی لاجین لە ناکاو ئاستی ئاوەکە زیادی کردووە و لافاو دروست بووە.
رای باسی لەوە کرد کە بەپێی ئامارە بەراییەکان حەوت کەس بێ سەروشوێن بوون.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سوپای وڵاتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە 23 سەربازی بنکەی سەربازییەکەی ناوچەکە لەو لافاوەدا بێسەروشوێن بوون.
لەلایەکی دیکەوە، لە هەندێک ناوچەی بەنگلادیش هۆشداری درا لە ڕوودانی لافاو.
بەرپرسان کە پێیان وایە لافاوەکە بەهۆی "بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی سەهۆڵبەندان" ڕوویداوە، لە هۆکارەکەی دەکۆڵنەوە.