هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لیژنەی نەوت وغاز: هیچ رێككەوتنێك لەنێوان هەولێر وبەغدا نیە لەسەر بڕگەكانی یاسای نەوت وغاز

لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: هیچ رێككەوتنێك لەنێوان بەغدا وهەولێر لەبارەی ژمارەیەك لەبڕگەكانی یاسایی نەوت وغاز نیە وئاماژەی بەوەكرد: لەپێناو هەڵگرتنی ئاستەنگەكان ولێكنزیككردنەوەی دیدگاكان لەبارەی یەكلاكردنەوەی یاساكە چەند لیژنەیەكیان پێكهێناوە.

باسم نەغیمش، ئەندامی لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: وەزارەتی نەوتی عێراق لیژنەیەكی لەنێوخۆی وەزارەتدا پێكهێناوە لەپێناو دووبارە ئامادەكردنەوەی رەشنووسی یاسایی نەوت وغاز بەرێككەوتن لەنێوان حكومەتی ناوەندی وهەرێمی كوردستان دا.

ئاماژەی بەوەشكردوە: هەرچەندە لیژنەكە كارەكانی تەواوكردوە، بەڵام بەشێك لەبڕگەكانی یاساكە پێویستیان بەرێككەوتنی سیاسی نێوان هەولێر وبەغدا هەیە، بەتایبەت ئەوەی تایبەتە بە بەندەكانی 5 و 13 لەیاسایی نەوت وغاز دا.

راشیگەیاند: سەرۆك وەزیران لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەكە كۆبووەتەوە وهەروەها لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت لەهەرێم وبەغداش كۆبووەتەوە ودواتر لیژنەیەكی دیكەی حكومی پێكهێندراوە كەوەزیر وكەسانی یاساناس و راوێژكاران لەخۆ دەگرێت، بۆ ئەوەی چاودێری كارەكان بكەن وبگەن بەلێكتێگەیشتنی كۆتایی ولێكنزیكردنەوەی دیدگاكان.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار