هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئۆكرانیا: تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە 260 سەربازی رووسیامان كوشتوە

وەزارەتی بەرگری رووسیا خستنەخوارەوەی مووشەكێكی ئۆكرانیای راگەیاندو، بەرپرسێكی ئۆكرانیاش دەڵێت: تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە 260 سەربازی رووسیامان كوشتوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویكردۆتەوە ئاماژەبەوەكراوە ، هێزی بەرگری ئاسمانی رووسیا مووشەكێكی نێپتونی ئۆكرانیا لە باكووری رۆژئاوای دەریای رەش، لە كەنارئاوەكانی نیمچە دوورگەی كریمیا خستۆتە خوارەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، چەند پارچەیەكی درۆن، كە لەلایەن بەرگری ئاسمانییەوە خراوەتە خوارەوە، كەوتوونەتەوە سەربانی باڵەخانەیەك، بەڵام هیچ كەسێك بەهۆی هێرشەكانەوە بریندار نەبووە.

هاوكات جەنەڕاڵ ئۆلێكساندر تارنافسكی، فەرماندەی بەرەی باشووری ئۆكرانیا رایگەیاند، "پێشكەوتنیان لە كەرتی تاڤریادا بەدەستهێناوەو، هێزەكانی رووسیا زیانی زۆریان پێگەیشتووەو، بەجۆرێك تەنیا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 261 سەربازی ڕووسی كوژراوە و 10 سەربازی دیكەش دەستگیركراون.

بە فەرمانی ڤلادیمێر پوتین، ڕۆژی 24ی شوباتی ساڵی ڕابردوو، سوپای رووسیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆسەر ئۆكراینا دەستپێكردو، تائێستاش جەنگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بەرەدەوامەو، ماوەیەكە سوپای هەردوو وڵات هێرشی درۆنیان بۆ سەر یەكتر دەستپێكردووە

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار