پاشئەوەی ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوایانكردوەن كردوە موچەیفەرمانبەران راستەوخۆ لەلایەن بەغداوە دابەش بكرێت، لەئێستا دا حكومەتی هەرێم نایەوێت بە راست و دروستی ئاماری فەرمانبەران بە بەغدا بدات، ئەمەش هۆكارە بۆئەوەی گرفتی موچەی فەرمانبەران لە كێشمەكێشە سیاسییەكان دورنەخرێتەوە.
سۆران عومەر راشیگەیاند: پێشتر بە وەزارەتی داراییم رایگەیاندوە بۆچی هاوشێوەی عیراق موچەی فەرمانبەران بە كارت دابەش ناكەن، لەوەڵامدا وتیان حكومەتی هەرێم ئامادە نیە لیستی موچەمان بداتێ ئەوەندەی زانیاریشم هەیە حكومەتی هەرێم ئامادەیی تیادا نییە، چونكە پێیوایە ئەوكاتە هیچ كارێكی نامێنێت، بۆیە بەردەوام دەبین حكومەتی عیراقیش پێی باشە كە رێگەیەكی یاسایی و بانكی بدۆزێتەوە تا موچەی موچەخۆران تێكەڵی ئەم گرفتە نەبێت.