هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق.. ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێی حەج دەكرێت

دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێی حەج دەكەن، داوا لە براوەی تیروپشكی حەجی ئەمساڵ و ساڵەكانی رابردو دەكەن سەردانی نوسینگەكانیان بكەن بۆ نوێكردنەوەی زانیارییەكان، هەروەها لیژنەی تایبەت رەوانەی سعودییە دەكەن بۆ ئامادەكارییەكانی پەیوەست بە پێشوازی حاجیان.

دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دەست دەكرێت بە ئامادەكارییەكانی وەرزی حەجی نوێ، داوا لە براوەی تیروپشكی حەجی ئەمساڵ و ساڵەكانی پێشو دەكەن سەردانی نوسینگەكانی دەستەی حەج و عومرەی پارێزگاكان بكەن، بە مەبەستی نوێكردنەوەی زانیارییەكانیان.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە رۆژی 4ی مانگەوە دەست بە نوێكردنەوەی تۆماری حاجییانی ئەمساڵ دەكرێت، چەند لیژنەیەكی سەر بە دەستەی حەج و عومرە، دەچنە سعودییە بە مەبەستی ئامادەكاری و پێشوازی كردن لە حاجیانی ئەمساڵی عێراق.

ئەوەش خراوەتەڕو، دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە وەرزی حەجی ساڵی رابردو پلەی یەكەمی لە نێون نێردەكانی جیهان بەدەستهێنا، ئەو ڕیزبەندییەش لەلایەن كاربەدەستانی سعودییەوە رێكخرابوو.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار